ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲۱ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەک بە ناوی "کاروان گوڵزاری" تەمەن ۲٨ ساڵە خەڵکی گوندی "ئەسکۆڵـ"ـی مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "دزڵی"ی مەریوان، گیانی لەدەست دا.
هێزە نیزامییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی ئەو هاووڵاتییە، تەقەیان لێ کردبوو.
جەنازەی ئەو هاووڵاتییە لە نەخۆشخانەی "بووعەلیـ"ـی شاری مەریوان دایە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.





