هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان دەسبەسەر کرا
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەد کەریمیخا" خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەد کەریمیخا" خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی "ئارش پیری" تەمەن ٢٠ ساڵ کوڕی محەممەد، "هیوا میرزایی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی عەبدوڵرەحمان و "زاهیر مورادی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی خدر، خەڵکی گوندی "بێمزۆرتێ"ی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە…
ڕۆژی شەممە ٢٢ی گەلاوێژ، یەدێ بەهاریزەڕ، چالاکی کرێکاریی خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ"ی شاری سنە و دانیشتووی شاری دەماوەند، لە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی دەماوەند، تۆمەتەکەی پێ ڕاگەیەندرا.
ڕۆژی شەممە ٢٢ی گەلاوێژ، محەممەد سەلیمی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، بۆ جێبەجێكردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی سەقز، گوێزرایەوە.
ڕۆژی شەممە ٢٢ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "عیرفان بەکری (حەیدەرزادە)" تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی یەدوڵڵا دانیشتووی "ئاسماوا"ی پارێزگای ئیلام، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی گەلاوێژ، بەرزان محەممەدی، زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری سەوڵاوا، پاش ١٥ مانگ زیندانی، لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، لاوێکی کورد بە ناوی "هێدی شادیخا" خەڵکی گوندی "سینگان"ی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ئەو شارە، ئازاد کرا.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پیرۆت تابناک" خەڵکی گوندی "سینگان"ی شنۆ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئەمنییەتیی ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ، ڕاگوێزرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئیسماعیل کەریمی" تەمەن ٤٤ ساڵ خەڵکی گوندی "شەوریجە" و دانیشتووی "میرئاوا"ی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی هەینی ٢١ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەد نادری" تەمەن ١٨ ساڵ کوڕی مستەفا، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "شێخ سڵە"، کوژرا.