سێشەممە، ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

میاندووئاو؛ دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەمین حەسەن‌زادە" و "مستەفا بلاژ" خەڵکی گوندی "ساروقامیشـ"ـی شاری میاندووئاو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

پێنج هاووڵاتیی کورد لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کران

پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەمیر بایەزیدی ‌ئازەر" کوڕی مستەفا، "شارام بایەزیدی‌ئازەر" کوڕی تاهیر، "کامبیز بایەزیدی‌ئازەر" کوڕی تاهیر، "چیا پیرزاد" کوڕی تاهیر و "جەلال مەحموودی" کوڕی سەعید خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە…

٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

شوناسی چوار کۆڵبەری بریندار لە سنووری بانە ئاشکرا بوو

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گەلاویژ، چوار کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی "یووسف قۆیتاسی" کوڕی خالید خەڵکی بۆکان، "ئەرسەلان ڕەحمانی" کوڕی عەلی خەڵکی سەقز، "فازڵ ئەحمەدی" خەڵکی سەقز و "عەلی ئابکار" خەڵکی بۆکان بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار…

٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "عەلی فارووقی" تەمەن ٤٠ ساڵ کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی "چواردیوار"ی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

شەپۆل خزری لە دەسبەسەرکراوەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٩ بە سزای نەختی مەحکووم کرا

شەپۆل خزری لە دەسبەسەرکراوەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٩، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ورمێ، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مەسعوود ڕەجەبی" بە دانی بڕی ٦ میلیۆن تمەن سزای نەختی، مەحکووم کرا.

٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

محەممەد مەمەندزادە، ڕۆژنامەنووس و چالاکی ژینگەیی پاش چوونەدەرەوە لە ئێران، لەگەڵ مەترسیی دیپۆرت بەرەوڕوویە

محەممەد مەمەندزادە، ڕۆژنامەنووس و چالاکی ژینگەیی خەڵکی شاری سەردەشت، کە ماوەیەک پێش بە ناچاری ئێرانی بەجێ هێشت، لەگەڵ مەترسیی دیپۆرتکردنەوە لە وڵاتی تورکیە، بەرەوڕوویە.

٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢