یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

گێڕانەوەیەک لە برینداربوونی واحید ڕووزنەوەرد لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد

تەقەی ئامانجداری هێزە سەرکوتکەرەکان لە چاوی خۆپیشاندەران، یەکێک لە گەڵاڵەکانی حکوومەت بۆ سەرکوتی خەڵکی خۆپیشاندەر بوو کە ئەم شێوازە لە سەرکوت تاکوو ئێستا نەبینرابوو. تاکوو ئێستا ژمارەیکی زۆر لەو کەسانەی کە چاویان پێکراوە، ڕاستیی…

٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
کوردستان

سنە؛ هاجەر سەعیدی، چالاکی کرێکاری، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی جۆزەردان، هاجەر سەعیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی ئەم شارە ئازاد کرا.

٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ سنە
کوردستان

مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی برای سەید کەماڵ ئەحمەدپوور، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەید عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور"، تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕی سەید تاهیر، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ مەهاباد
کوردستان

سنە؛ هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شۆڕش محەممەدپوور"، تەمەن ٣٦ ساڵ و کوڕی هاشم، خەڵکی گوندی تەنگیسەر، سەر بە شاری سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ سنە
کوردستان

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزی ئینتزامی لە سنووری نەوسوود

ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی جۆزەردان، کۆڵبەرێک بە ناوی "موختار کویک"، خەڵکی مەریوان، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی دوابەدوای ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزی ئینتیزامییەوە لە سنووری نەوسوود، بریندار بوو.

٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣