یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

ڕاگواستنی سەید عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ

سەید عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور، برای سەید کەماڵ ئەحمەدپوور، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزراوە.

٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

گێڕانەوەیەک لە قەتڵی حکوومەتیی عەبدوڵڵا مەحموودپوور لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ورمێ

شەوی چوارشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١، عەبدوڵڵا مەحموودپوور، تەمەن ١٦ ساڵ، دانیشتووی گوندی بالوو سەر بە ورمێ کە بە کاری سافکارییەوە خەریک بووە، پاش گەڕانەوە لە شوێنی کارەکەی لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا، بە فیشەکی جەنگیی هێزە…

٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

خۆکوژیی سەربازێکی کورد لە شاری عەجەب‌شێر

ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی جۆزەردان، سەربازێکی کورد بە ناوی "خالق ئەحمەدنژاد"، کوڕی سەعدی و فاتمە، خەڵکی گوندی "گامێش گولی" سەر بە شاری بۆاکن، لە یەکێک لە پادگانەکانی عەجەب‌شێر، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

بیجاڕ؛ هاووڵاتییەکی کورد بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا

دانش مەولوودی، تەمەن ٢٧ ساڵ، کوڕی یوونس و خەڵکی بیجاڕ، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "میلاد ڕەحمانی"، بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری، بە هەژمارکردنی ماوەی دەسبەسەرکرانی پێشوو، مەحکووم کرا.

٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
کوردستان

تەمەنی "سۆلینا" منداڵەکەی سوعدا خەدیرزادە، بە بێ ناسنامە و لە دۆخێکی نامرۆڤانەدا بوو بە یەک ساڵ

سۆلینا، منداڵە ساواکەی سوعدا خەدیرزادە، زیندانیی سیاسیی کوردی دەسبەسەرکراو لە زیندانی ورمێ، ئەمڕۆ لەکاتێکدا پێی نایە دووهەمین ساڵی ژیانیەوە کە هێشتا ناسنامەی نییە و دایکی بۆ گەورەکردنی لە زیندانی ورمێدا لەگەڵ کۆمەڵێک کێشە، لەوانە دابینکردنی…

٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
کوردستان

پەرهام پەروەری بە ١٠ سال دوورخرانەوە بۆ زیندانی جاسک و ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا

پەرهام پەروەری لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر "عەمووزاد"، بە ١٠ ساڵ دوورخرانەوە بۆ زیندانی جاسک لە پارێزگای هورموزگان و ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
کوردستان

لێدان و دیپۆرتکردنەوەی دوو کەس لە برینداربووانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە

ڕۆژی شەممە، ٢٧ی جۆزەردان، کەماڵ پیشوەند و واحید ڕووزنەوەرد، لەو کەسانەی کە لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا چاویان بریندار ببوو، لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە دەسبەسەر کران و لێیان درا.

٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣