یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

پاوە؛ برینداربوونی هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزەکانی حکوومەت

شەوی یەکشەممە، یەکی گەلاوێژ، هێزەکانی حکوومەت بە مەبەستی دەسبەسەرداگرتنی ماڵ و سامانی کاسبکاران، هێرشیان کردە سەر گوندی "سەریاس"، سەر بە شاری پاوە کە لە ئاکامی تەقەی هێزەکانی حکوومەتدا، هاووڵاتییەک بە ناوی "فواد حوسێنی"، بریندار بوو.

٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ پاوە
کوردستان

هێرشی هێزەکانی حکوومەت بۆ سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد لە گوندی "نێ"ی مەریوان

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٢ی گەلاوێژ، هێزە حکوومەتییەکان، هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی "بەرزان ئەرژەنگی"، خەڵکی گوندی "نێ"، سەر بە شاری مەریوان و دەستیان بەسەر ماڵ و سامانی کاسبکاراندا گرت.

٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
کوردستان

بە یادی موحسن نیازی کە بوو بە دەنگی مەهاباد

موحسن نیازی، خۆپیشاندەری خەڵکی دێولان، ڕۆژی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە مەودای نزیکەوە بە فیشەکی هێزە ئەمنییەتیی_سەرکوتکەرەکان، گیانی لەدەست دا و کوردپا لە وتووێژ لەگەڵ یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ، شێوازی گیانلەدەستدانی ناوبراو دەگێڕێتەوە.

١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
کوردستان

کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییی گیانی لەدەست دا

ڕۆژی یەکشەممە، یەکی گەلاوێژ، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "حوسێن خاڵە"، تەمەن ٢٣ ساڵ، کوڕی محەممەد و گەلاوێژ، خەڵکی گوندی "خڕێ ئاغەڵان"، سەر بە شاری سەردەشت، کە حەفتەی ڕابردوو بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بەتوندی بریندار ببوو، لە نەخۆشخانەیەکی…

١ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
کوردستان

کۆڵبەرێک بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کرا

شەوی چوارشەممە، ٢٨ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ساسان عەلیزادە"، خەڵکی گوندی "کڵاش باخان"، دانیشتووی جوانڕۆ، بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
کوردستان

سنە؛ محەممەدعوبەید حەقیقیان بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا

محەممەدعوبەید حەقیقیان، کارمەندی پێشووی دادگوستەریی سنە، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی"، بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری بە هەژمارکردنی ڕۆژانی دەسبەسەرکرانی پێشوو…

٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ سنە