سەقز؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "حەسەن تۆفیقزادە (حەسەن عێراقی)"، خەڵکی سەرشیوی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "بەستام"ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "حەسەن تۆفیقزادە (حەسەن عێراقی)"، خەڵکی سەرشیوی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "بەستام"ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٠ ساڵ، بە ناوی "عەلی نەزەری"، بە تەقەی هێزەکانی کەڵانتەریی گەڕەکی "جەعفەرئاباد"ی کرماشان، گیانی لەدەست دا.
لە ماوەی سێ ڕۆژ ئاگرکەوتنەوە (لە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٢ هەتا ١ی گەلاوێژی ١٤٠٢)، زیاتر لە ٤٠٠ هێکتار لە لەوەڕگە و دارستانەکانی ٥ ناوچەی جیاوازی مەریوان بە هۆی ئاگرکەوتنەوەی بەئەنقەست لەلایەن سپای پاسدارانەوە، سووتاوە کە ئەم ئامارە بۆ ماوەی ٢٥…
شەوی دووشەممە، ٢ی گەلاوێژ، ئەسعەد (مەسعوود) ئەسعەد محەممەدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەدحوسێن حاسڵی"، خەڵکی شاری سەراوباخ، سەر بە شاری ئاودانان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە، ٣ی گەلاوێژ، ئەرەشک قەیسەربەیگی، قوتابیی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی شاری سەراوڵەی پارێزگای ئیلام، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ناوەندیی ئیلام، ئازاد کرا.
بورهان سەعیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی"، بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە کە ئەم حوکمە بۆ ماوەی ٤ ساڵ هەڵپەسێردراوە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٣ی گەڵاوێژ، ئومید مەزڵووم، برای موحسن مەزڵووم، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لە ڕۆژی یەکشەممە، یەکی گەلاوێژەوە، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "نەوید محەممەدنژاد"، "مێهرداد قەیسەربەیگی"، "ئەیووب گراوەند" و "یوونس گراوەند"، خەڵکی گوندی سەراوڵە، بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە درێژبوونەوەی ماوەی دەسبەسەرکرانیان و…
ڕۆژی دووشەممە، ٢ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەید کەیوان سەیدپووری"، کوڕی سەیدئەحمەد، خەڵکی گوندی "قڕووچاوێ"ی پیرانشار، بە هۆی تەقینەوەی مین بەتوندی بریندار بووە و دۆخی گشتیی ناوبراو، ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.