بانە؛ دەسبەسەرکرانی حەکیم محەممەدیپوور، چالاکی ژینگەپارێزی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، حەکیم محەممەدیپوور، چالاکی ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی پاژینی بانە، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، حەکیم محەممەدیپوور، چالاکی ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی پاژینی بانە، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕ، سلێمان عەبدی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سەقز، بە تۆمەتی "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی لە ڕێگەی بەشداری لە کۆبوونەوەی نایاسایی لە گۆڕستانی ئایچی"، لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای کەیفەری ٢ی سەقزەوە بە…
ئێقباڵ پیشکاری و عەبدوڵڵا خەیرئابادی، لە چالاکانی کرێکاریی خەڵکی سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی"، بە زیندان مەحکووم کران.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی پووشپەڕ، ئێقباڵ شەعبانی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی"، بە دوو ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
محەممەدساڵح قەنبەری، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "سەفیاوا"ی جوانڕۆ، بە هۆی ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستیی، ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تاران کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی پووشپەڕ، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "سەعید ئەڵماسی"، خەڵکی هەرسین، سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان، جێبەجێ کرا.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٨ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سامان پاشایی، خاوەنی میداڵی جیهانیی کوشتیی فەرەنگی و خەڵکی سەقز، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "میلاد مورشدی"، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی بەشی کارزان، سەر بە شاری سیروان، لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
کەماڵ کەریمی، شادمان عەبدی و خەبات مەحموودی، لە چالاکانی کرێکاریی خەڵکی سنە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە زیندان مەحکووم کراون و حوکمەکەیان هەڵپەسێردراوە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی پووشپەڕ، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "حەبیبوڵڵا ئیلخانی"، خەڵکی شاری نۆدشە، سەر بە پاوە، لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا.