ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمێهدی کەرەمی، خۆپیشاندەری لەسێدارەدراو، دەسبەسەر کرا
ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمێهدی (کۆمار) کەرەمی، خۆپیشاندەری لەسێدارەدراو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمێهدی (کۆمار) کەرەمی، خۆپیشاندەری لەسێدارەدراو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، حوکمی لەسێدارەدرانی شۆڕش (غوڵامڕەزا) مروەتی، زیندانیی خەڵکی سەقز، لە زیندانی ناوەندیی سنە، جێبەجێ کرا.
بابەک کەریمی لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە تۆمەتی "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی"، بانگهێشتی لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەیوانغەرب کرا.
ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، شەرمین حەبیبی، هاوسەری فەرەیدوون مەحموودی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی گەلاوێژ، ئەفشین ساعدی، خەڵکی گوندی "خامسان"، سەر بە شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "سەمەد شابۆیی"، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "شاوانێ"، سەر بە شاری شنۆ، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەسبەسەر کرا.
شەوی دووشەممە، ٣٠ی گەلاوێژ، لاوێکی کورد بە ناوی "ئەمیر سەیدی"، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، لاوێکی کورد بە ناوی "موبین دەهار"، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "سینگان"ی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڤیان عەبدوڵڵافەر، تەمەن ١٣ ساڵ و ئاوات عەلینژاد، تەمەن ١٤ ساڵ، دوو مێرمنداڵی دانیشتووی گەڕەکی سەیداوێی شنۆ، بە هۆی "کێشەی کۆمەڵایەتی و پێوەندیی سۆزداری" لە ڕۆژەکانی ٢٦ و ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی گەلاوێژ، حەسەن دەرئوفتادە و ماردین دەرئوفتادە، باوک و برای کۆمار دەرئوفتادە، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار کران و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەلایەن هێزە…