یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە مەریوان و جوانڕۆ

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "زانا پەروانە"، خەڵکی مەریوان و "موعین فەقیهی"، خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
کوردستان

مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی ئامانج خەستە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئامانج خەستە"، کوڕی ئەحمەد، خەڵکی شاری گوێگتەپە و دانیشتووی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ مەهاباد
کوردستان

شەپۆلی دەسبەسەرکرانەکان لە کوردستان؛ لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، ١٥ کەس لە مەهاباد، شنۆ، پیرانشار و پاوە دەسبەسەر کراون

لە درێژەی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و لە ماوەی ڕۆژەکانی ٢٤، ٢٥ و ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٢دا، لە شارەکانی شنۆ، مەهاباد، پیرانشار و پاوە، بەگشتی ١٥ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون. ٧ کەس لەم…

٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
کوردستان

دەسبەسەرکرانی دوو برا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە کامێران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حیسام کەرەمی" و "سیروان کەرەمی"، کوڕی ئیبراهیم، خەڵکی گوندی "چرۆسانە"، سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران کە سیروان کەرەمی پاش چوار ڕۆژ دەسبەسەرکران، ئازاد کرا.

٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
کوردستان

بیجاڕ؛ دەسبەسەرکرانەوەی زیبا قلیچ‌خانی لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە هۆی "نووسینی کامێنت" و "سکاڵای هێزێکی ئەمنییەتی بە هۆی تف کردن لێی لە کاتی تێپەڕین لە شەقام"

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی گەلاوێژ، زیبا قلیچ‌خانی، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بیجاڕ، پاش تێگەیاندنی لە تۆمەتەکانی لە دادگای ئەم شارەدا، سەرلەنوێ دەسبەسەر کرایەوە و ڕەوانەی کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە کرا.

٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
کوردستان

خەدیجە مێهدی‌پوور، زیندانیی سیاسیی پێشوو، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئیلام کرا

ڕۆژی شەممە، ٢٨ی گەلاوێژ، خەدیجە مێهدی‌پوور، زیندانیی سیاسیی پێشوو، کە لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای کەیفەری ٢ی ئیلامەوە بە سێ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئیلام کرا.

٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
کوردستان

سامان پاشایی ٥٢ ڕۆژە لە ژووری تاکەکەسیدا بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر گوشاردایە

سامان پاشایی، خاوەنی میداڵی جیهانیی کوشتیی فەرەنگی و خەڵکی سەقز، ٥٢ ڕۆژە لە ژووری تاکەکەسیی گرتنگەی ئیتلاعاتی سنەدا بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، لەژێر گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکاندایە.

٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
کوردستان

زیندانی نەغەدە؛ شۆڕش ئیبراهیمی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شۆڕش ئیبراهیمی"، خەڵکی گوندی "گەرگولی خوارێ"، سەر بە شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ زیندانی نەغەدە