دووشەممە، ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

قەیران و خەسارە كۆمەڵاتییەكان، بوونەتە هەڕەشەیەك بۆ سەر كۆمەڵگای ئێران

لە یەك مانگی رابردوودا لە شارەكانی، خومەینی شەهر، تاران، مەشهەد و كاشمەر و.. بە شێوەیەكی بەربڵاو چەندین دیاردە و خەساری كۆمەڵایەتی وەكوو، دەستدرێژی بەكۆمەڵی جینسی، كوشتنی وەرزشڤانان و بنەماڵەی لایەنگرانی حكوومەت، ئیعدام و شەلاقی تاوانباران…

٢١ی ڕەزبەری ٢٧١١
ئێران

یارمەتیی ماڵی ئێران بە حیزبوڵڵا رووی لە كەمی كردووە

لێپرسراوانی حكوومەتی ئێران بە حیزبوڵڵای لوبنانیان راگەیاندووە، چیدیكە ناتوانن وەكوو پێشوو یارمەتیی ماڵیان بدەن. رۆژنامەی ئەلقەبەس( كویت) لە زاری بەرپرسێكی گرووپی حیزبۆڵڵاوە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكریت، بڵاوی كردەوە: حكوومەتی ئێران هەر ساڵ…

٢١ی ڕەزبەری ٢٧١١
ئێران

نەدانی مەرەخسی بە زیندانیانی ئیلام/ ئێوە نەریتەكانی ئیسلامتان بەجێ‌ نەگەیاندووە

لێپرسراوی "تەربیەتیی" پارێزگای ئیلام رایگەیاند، شۆرای میهر تەنیا مەرەخسی بەو زیندانیانە دەدەات كە هەموو نەریتەكانی ئیسلام لەناو زینداندا بەجێ‌ بگەیەنن. ماڵپەڕی كوردانە بڵاوی كردەوە" لێپرسراوانی پارێزگای ئیلام شۆرایەكیان لەژێر ناوی" شورای…

٢١ی ڕەزبەری ٢٧١١
ئێران

ئیعتیاد و فەساد لەنێو خوێندكارانی زانكۆی ورمێ‌ پەرەی سەندووە

بەشێكی بەرچاو لە خوێندكارانی زانكۆی ورمێ‌ بە نیشانەی بڵاو بوونەوەی مادە سڕكەرەكان لەنێو زانكۆدا ئیعترازیان كردووە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو ئیعترازەی خوێندكارانی زانكۆی ورمێ‌ لەگەڵ هەڵسوكەوتی توندی خوێندكارانی…

٢١ی ڕەزبەری ٢٧١١
فەرهەنگی و ئەدەبی

شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان دەستی پێكرد

شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان رۆژی چوارشەممە بە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمێكی تایبەت بە بەشداریی 35 گرووپی شانۆیی لە سەرانسەری ئێران و پێنج وڵاتی دیكەی جیهان لە مەریوان دەستی پێكرد. ئاژانسی نێودەوڵەتیی كوردپرێس بڵاوی…

٢١ی ڕەزبەری ٢٧١١
ئێران

كارداری باڵوێزخانەی سووئیس وەك پارێزەری بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە تاران بانگ كرایە وەزارەتی دەرەوە

دوا بەدوای ئەوەی كە ئەمریكا رایگەیاند دوو هاووڵاتیی ئێرانی لە پیلانی تیرۆری باڵوێزی عەرەبستان لە واشینگتۆن دەستیان هەبووە، كارداری سووئیس وەك پارێزەری بەرژەوەندییەكانی ئەمركا لە ئێران بانگ كرایە وەزارەتی دەرەوە. هەواڵدەریی میهر بڵاوی…

٢٠ی ڕەزبەری ٢٧١١
کوردستان

لێپرسراوانی زانكۆی پەیام نووری ماكۆ بەروانگەی ئەمنیەتییەوە دەڕواننە خوێندكارانی كورد

خوێندكارانی كوردی زانكۆی پەیام نووری ماكۆ بەهۆی نەبوونی پێداویستیە سەرەتاییەكان و هەروەها روانینی ئەمنیەتی، زەخت و گوشاریان خراوەتە سەر. بەپێی هەواڵی هەواڵنیری ئاژانسی كوردپا لە شاری ماكۆ، هەڵسوكەوتی نابەرپرسیارانەی زانكۆی پەیام نوور، بۆتە…

٢٠ی ڕەزبەری ٢٧١١
کوردستان

لاوێكی مەریوانی لە تاوانەكەی تەبرئە كرا

لاوێكی خەڵكی گوندی "نێ‌"ی سەر بە مەریوان كە دوو مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر كرابوو، لە تاوانەكەی تەبرئە كرا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا: زانیار ئەفسەری تەمەن 19 ساڵ كۆڕی ئەحمەد…

٢٠ی ڕەزبەری ٢٧١١
کوردستان

دۆزرانەوەی بۆمبی شیمیایی لە سەردەشت/ بایكۆتی خەبەری لەلایەن فەرمانداری ئەو شارەوە

پاش دۆزرانەوەی بۆمبی نەتەقیو لە شاری سەردەشت و سەردانی لێژنەیەكی پسپۆڕ لە رێكخراوی پێشگیری لە چەكە كۆمەڵ كوژەكان لەو شارە بۆ لێكۆڵینەوە، فەرمانداری ئەو شارە پێشی بە رەوتی لێكۆڵینەوەكان گرتووە و بایكۆتی خستۆتە سەر بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە.…

٢٠ی ڕەزبەری ٢٧١١
ئێران

حكوومەتی ئەمریكا: پیلانی سپای قودس بە مەبەستی تیرۆر كردنی باڵوێزی عەرەبستان پووچەڵ كرایەوە

لێپرسراوانی دەزگای قەزایی ئەمریكا رایانگەیاند: پیلانێكی "سپای قودس"ی سەر بە پاسدارانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی تیرۆر كردنی عادڵ ئەلجەبیر باڵوێزی عەرەبستان لە واشینگتۆن، پووچەڵ كرایەوە و لە پێوەندیەشدا هاووڵاتییەكی ئێرانیان…

٢٠ی ڕەزبەری ٢٧١١