یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

ژنکوژی؛ لەیلا پایمەرد، ژنی لاوی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ئاگری تێ بەردرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، ژنە لاوێکی تەمەن ٣٢ ساڵ بە ناوی "لەیلا پایمەرد" لە خانەباخێکی بچووک لە گوندی "شێلم جاڕان" سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ئاگری تێ بەردرا و سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی جۆزەردانی…

٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٤
کوردستان

سزای بەندکرانی موژگان کاوسی، بە دانانی بارمتە بۆ زیندانی باز گۆڕدرا

سزای بەندکرانی موژگان کاوسی، لێکۆڵەر و چالاکی بواری زمان و ئێتنیکی خەڵکی کەلاردەشتی مازەندەران کە لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا دەسبەسەر و بە ٣٩ مانگ بەندکران سزا درابوو؛ بە مەرجی دانانی بارمتە بە زیندانی باز گۆڕدرا.

٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٤
کوردستان

ئەحمەد عەلیزادە لەژێر چاوەدێریی پێبەندی ئێلێکترۆنیکیدا لە بەندیخانە ئازاد کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای بەپێشینە و چالاکی پیشەیی خەڵکی شاری ئاودانان لەژێر چاوەدێریی پێبەندی ئێلکترۆنیکیدا لە بەندیخانەی دەڕەشار ئازاد کرا.

٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٤
کوردستان

کرماشان؛ دەسبەسەرکرانی دووبارەی شوجاع و پووریا منەتی، دوو بەندکراوی سیاسی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، دوو برای بەندکراوی سیاسیی یارسان، خەڵکی شاری سەحنە بە ناوەکانی "شوجاع و پووریا منەتی" کە بە کەڵکوەرگرتن لە زیندانی باز (رأی باز)، خەریکی تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەیان بوون، پاش ئامادەبوونی ڕۆژانە لە بەندیخانەی…

٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ کرماشان
کوردستان

سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و وانەبێژی زمانی کوردی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و وانەبێژی زمانی کوردیی خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کرا.

٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٤
کوردستان

محەممەدئەمین محەممەدی، هاووڵاتیی بەساڵاچوو، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای دوو ساڵ بەندکران بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەدئەمین محەممەدی" تەمەن ٧٣ ساڵ و خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای دوو ساڵ بەندکران، ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا.

٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٤