یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

درێژەی گوشارە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر دایکی شەهریار محەممەدی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

لە درێژەی گوشارە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر بنەماڵەی گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، دایە مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەممەدی لە گیانلەدەستداوانی ئەم بزووتنەوەیە لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنیی بەردەوام بە ژمارەی نەناسراو کەوتووەتە ژێر…

٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٤
کوردستان

یووسف حاجی خۆش، ئەندامی شۆرای ناوەندیی بەرەی یەکگرتووی کورد بە سێ ساڵ و چوار مانگ بەندکران سزا درا

یووسف حاجی خۆش، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و لێژنەی بەڕێوەبەریی بەرەی یەکگرتووی کورد خەڵکی گوندی "کۆنەقەڵا" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئەنساری" بە سێ ساڵ و ٤ مانگ بەندکران سزا درا.

٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٤
کوردستان

مورتزا سەیدی، چالاکی کرێکاری بە دوو ساڵ بەندکرانی تەعزیری بە هەژمارکردنی ماوەی دەسبەسەرکرانی پێشوو سزا درا

مورتزا سەیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شەهریار بە سەرۆکایەتیی دادوەر "بەهرام پەناهی"، بە تۆمەتی "دروستکردنی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی تەناهیی وڵات" بە دوو ساڵ بەندکرانی تەعزیری بە هەژمارکردنی ماوەی…

٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٤
کوردستان

بانگکرانی باوک و برای کۆمار دەرئوفتادە بۆ ئیتلاعاتی پیرانشار

ڕۆژی شەممە ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣، حەسەن دەرئوفتادە و ماردین دەرئوفتادە، باوک و برای کۆمار دەرئوفتادە، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بانگی ئیتلاعاتی سپای پیرانشار کران و لێپرسینەوەی لێ کرا.

٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٤
کوردستان

سایین قەڵا؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارام ئۆستادی"، خەڵکی شاری سایین قەڵا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ سایین قەڵا
کوردستان

بەندیخانەی ورمێ؛ پێشگرتن لە ئەمیر سەیدی، بەندکراوی سیاسیی کورد بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی چلەی باوکی

٢٩ی جۆزەردان؛ بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ پێشیان بە ئەمیر سەیدی، بەندکراوی سیاسیی بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ بۆ وەرگرتنی مورەخەسی و بەشداری لە ڕێوڕەسمی چلەی باوکیدا گرت.

٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ بەندیخانەی ورمێ
کوردستان

عەبدولکەریم کاکول بە تەواوبوونی ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣، عەبدولکەریم کاکول، بەندکراوی سیاسی خەڵکی گوندی "حەسەن نووران" سەر بە شاری شنۆ، هاوکات لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی سزاکەی، لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٤