یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

ئێران

ناوەندی ئاماری ئێران: بە شێوەی نهێنی نرخی هەڵاوسان بۆ لێپرسراوان دەنێرین

بەرپرسی ناوەندی ئاماری ئێران بە ئاماژە بە هۆكارەكانی راگەیاندنی نرخی هەڵاوسان لەلایەن بانكی ناوەندییەوە، وتی: ناوەندی ئاماری ئێران بە شێوەی نهێنی نرخی هەڵاوسان بۆ لێپرسراوان رەوانە دەكات.

٨ی خەرمانانی ٢٧١٢
کوردستان

پێشوازیی گەرموگوڕی بەردەنگان لە نەرم ئامێری شێعری شاعێرانی هاوچەرخی ئیلام

پاش ئەوەی كە لەلایەن "ناوەندی ئەدەبیی هانا" و بە پشتیوانیی لایەنگرانی فەرهەنگی ئیلام نەرم ئامێری دەنگی شاعێرانی هاوچەرخی ئیلام بڵاو كرایەوە، لەگەڵ پێشوازیی بێ وێنەی لایەنگر و بەردەنگان بەرەڕوو بۆتەوە.

٨ی خەرمانانی ٢٧١٢

وال ئێستریت جۆرناڵ: ئێران لە دوو پارێزگای كوردنشینەوە هێزێكی زۆری رەوانەی سووریە كرد

وال ئێستریت جۆرناڵ رۆژنامەی ئەمریكایی لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە، حكوومەتی ئێران بۆ پێشگیری لە رووخانی حكوومەتی سووریە، چەندین فەرماندەی سپای قودس و سەدان هێزی بەسیجی و سەربازی رەوانەی سووریە كردووە.

٧ی خەرمانانی ٢٧١٢
کوردستان

كێشەكانی فێستڤاڵی شانۆی كوردیی سەقز/دەسپێكی فێستیڤاڵی شارۆمەند

فێستیڤاڵی شانۆی كوردیی سەقز كە ساڵی 1378 لەسەر دەستی هونەرمەندانی شاری سەقز دەستی پێكرد، پاش سێزەد ساڵ و هەوراز و نشێوی زۆر لەلایەن لێپرسراوانی حكومەتییەوە، جێگای خۆی دەداتە شانۆی شارۆمەند.

٧ی خەرمانانی ٢٧١٢
ئێران

سەركەوتنی سینەماكارنی كوردی ئێران بەردەوامە

كورتە فیلمی دەنگی باران لە بیست و حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "قلیبیە"ی توونس بەشداری دەكات و چوار كورتە فیلمی دیكەی سینەماكارانی كورد بۆ بەشداری بیست و نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی كورتە فیلمی تاران هەڵبژێردراون.

٧ی خەرمانانی ٢٧١٢
کوردستان

چالاكێكی سیاسی ـ مەزهەبی دوای یەك مانگ گیران، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە دایە

بەپێی راپۆرتی رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان، پاش زیاتر لە یەك مانگ لە گیرانی عەبدوڵڵا عەباسی چالاكی سیاسی ـ مەزهەبیی كورد، هێشتا بە ناڕوونی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرە.

٦ی خەرمانانی ٢٧١٢