ئاژانسی كوردپا: مێرمنداڵێكی تەمەن 16 ساڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە بە هەوڵدان بەدژی تەناهیی میللیی و گۆڕینی مەزهەب لە شیعەوە بۆ سوننە مەحكووم كرا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی كوردپا و چالاكانی مافی مرۆڤ، تارق سەلامەت تەمەن 16 بەتاوانی هەوڵدان بەدژی تەناهیی میللیی رێكەوتی 8‌ی گەلاوێژی 1391 لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر و رەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە كرا.

ئەو مێرمنداڵە چەند رۆژ لەمەوبەر بۆ زیندانی كاروونی ئەهواز راگوێزراوە.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، "تارق سەلامەت" هەتا ئێستا لە بوونی پارێزەر بێبەری بووە و لە ماوەی راگرتنی لە ئیدارەی ئیتلاعات لەژێر شكەنجەدا بووە".

باوكی ئەو مێرمنداڵە كە چالاكێكی سیاسیی خەڵكی ئەهواز بووە ساڵی 1385 بە تاوانی " محاربە" ئیعدام كراوە.