یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

مەهاباد؛ سەپاندنی حیجاب بە ناردنی هۆشدار و بانگکردن لە بەرەبەری خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکان

لە بەرەبەری خولی دووهەمی چوارەدەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی کۆماری ئیسلامی لە ئێران، حکوومەت بە جێبەجیکردنی "گەڵاڵەی نوور" لە شاری مەهاباد، بەرەوڕووی "بەدحیجابی" دەبێتەوە و وەک تاوانی دەناسێ و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووشدا زۆربەی…

١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ مەهاباد
کوردستان

سەردەشت؛ شۆڕش ئەبووبەکری لە تۆمەتی "پروپاگەندە دژی نیزام" بێتاوان ناسرا

شۆڕش ئەبووبەکری، هونەرمەندی ناسراوی خەڵکی سەردەشت، ناسراو بە "شۆڕەسوار" لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ڕەحمەت ئیسماعیلی" لە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بێتاوان ناسرا.

١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ سەردەشت
کوردستان

سەیوان ئیبراهیمی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای ٨ مانگ بەندکران بۆ بەندیخانەی سنە ڕاگوێزرا

ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، پاش بانگکران بۆ دادگای سنە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای ٨ مانگ بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی…

١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٤
کوردستان

بەرزکردنەوەی ماوەی سزای بەندکرانی خەبات وەیسی، خوێندکاری ناڕازی لە ١٥ مانگەوە بۆ ٤٣ مانگ بەندکران لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی سنەوە

سزای بەندکرانی خەبات وەیسی، لە دەسبەسەرکراوان و بریندارانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی سنە و بە گوشار و دۆسییەسازیی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لە ١٥ مانگ بەندکرانەوە بۆ ٤٣ مانگ بەرز کراوەتەوە.

١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٤
کوردستان

سەردەشت؛ بانگکرانی مامۆستا سەلام مەحموودیان و مامۆستا حەسەن خزری بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی ورمێ

دوو کەس لە مامۆستایانی سوننە مەزهەبی خەڵکی سەردەشت، کە لە بزووتنەوەی ''ژن، ژیان، ئازادی''دا پشتیوانیی خەڵکیان دەکرد، بۆ چەندەمین جار بانگی دادگای ڕوحانییەتی ورمێ کران.

١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ سەردەشت
کوردستان

بانه؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە پاش دەسبەسەرکران و لێدان

ڕۆژی شەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی سەردەشت بە ناوی "شێرزاد چاوشینی" پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنوورییەوە دەسبەسەر دەکرێ بە چەک بریندار دەکرێ.

١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ بانه