قاچاخی چەکوچۆڵی نیزامی لە ئاڵمانەوە بۆ ئێران
پۆلیسی تایبەتیی گومرۆکی ئاڵمان رایگەیاندووە، قاچاخی چەکوچۆڵ و کەلوپەلی نیزامی لە وڵاتی ئاڵمانەوە بۆ زۆربەی وڵاتانی دونیا بە تایبەت بۆ وڵاتی ئێران لە ساڵی ٢٠١٢دا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشتر، بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە زیادبوون بووە.









