دووشەممە، ٢٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووس؛ زۆربوونەوەی نیگەرانییەکان لەمەڕ دۆخی فەرید عێنایەتی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی کرماشان

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرید عێنایەتی" خەڵکی پاوە و دانیشووی کرماشان کە لە ڕۆژی ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣دا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا، بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە دەسبەسەرکرانی خۆی سی و پێنجەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردن لە…

٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
کوردستان

محەممەد دەماوەند میرزایی، هاووڵاتیی کورد بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان گیانی لەدەست دا

شەوی سێشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣، محەممەد دەماوەند میرزایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "تفێن" سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی کامێران کە بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان لە کەرەج بە سەختی بریندار کرابوو، بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە لە یەکێک لە…

٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
کوردستان

یووسف حاجی خۆش، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و لێژنەی بەڕێوەبەریی بەرەی یەکگرتووی کورد بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣، یووسف حاجی خۆش ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و لێژنەی بەڕێوەبەریی بەرەی یەکگرتووی کورد خەڵکی گوندی "کۆنەقەڵا" سەر بە شاری شنۆ لە بەندیخانەی ئەم شارەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.

٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
کوردستان

بەندیخانەی ورمێ؛ سووسەن حەسەنزادە، وانەبێژی زمانی کوردی لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە

سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و وانەبێژی زمانی کوردیی خەڵکی بۆکان کە لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ ماوەی سزاکەی تێپەڕ دەکات، بە بڕیاری ئیتلاعات و بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ بەندیخانەی ورمێ
کوردستان

مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ١١ هاووڵاتیی کورد لە یەک ڕۆژدا

لە ماوەی یەک ڕۆژدا لە شاری مەهاباد، ١١ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عوسمان (شوانە) جەهانی فەر"، "ئەیووب ڕەسووڵی، "سیامەند سەیدئەحمەدی"، "قادر خەرامان فەر"، "کەماڵ مەسعوودی"، "جەلال سەدەفی"، "یووسف قال"، "ئارام مەبزوولە"، "ڕەحمان دانا" و…

٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ مەهاباد