یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

دیواندەرە؛ ئارمان نەوشادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارمان نەوشادی" کوڕی سدیق، خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٤ دیواندەرە
کوردستان

مانگرتنی مامۆستا محەممەد خزرنژاد لە خواردن بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە ڕەوتی نادادپەروانەی دادڕەسی

مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای ئایینی کە ٢٤ ساڵ پێشینەی پێشنوێژی و وانەوتنەوەی هەیە، بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین لەهەمبەر ڕەوتی نادادپەروانەی دادڕەسی و سزای دەرکراو دژی خۆی، لە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانەوە مانی لە خواردن گرتووە.…

٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٤
کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی محەممەد حەسەنزادە لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاوکات لەگەڵ دووهەمین ساڵوەگەڕی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان دەسبەسەر کرا.

٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٤ بۆکان
کوردستان

لە دووهەمین ساڵوەگەڕی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا: ڕێکخراوەکانی بەرگری لە مافی ژنان و مافی مرۆڤ خوازیاری ئازادیی خێرای ژنانی بەرگریکاری مافی مرۆڤ و پشتیوانی لە مافی ژنان لە ئێراندا بوون

٢٥ی خەرمانان، دوو ساڵ بەسەر کوژرانی ژینا ئەمینی لە کاتی دەسبەسەرکرانی لەلایەن گەشتی ئێرشاد و ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکان کە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بەدواوە بوو، تێدەپەڕێ. ناڕەزایەتییەک کە چەخماخەکەی بە ناڕەزایەتیدەربڕینی ژنان و لابردنی…

٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٤
کوردستان

٣٢ ساڵ بەسەر تێرۆری میکۆنۆسدا تێپەڕی

٣٢ ساڵ پیش ئێستا لە ڕێستوورانی میکۆنۆسدا، دوکتور سادق شەرەفکەندی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، فەتاح عەبدولی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حیزبی دێموکرات لە ئورووپا، هومایوون ئەردەڵان نوێنەری حیزبی دێموکرات لە ئاڵمان و…

٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٤
کوردستان

دووهەمین ساڵوەگەڕی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی؛ مانگرتن مافی ڕەوای خەڵکە و سەرکوت و بێدەنگکردنی خەڵک لەلایەن حکوومەتەوە مەحکوومە

٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ هاوکاتە لەگەڵ دووهەمین ساڵوەگەڕی بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کە ناڕەزایەتی بە قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی خاڵی دەسپێکی بوو؛ بزووتنەوەیەک کە هەڵقوڵاوی ساڵانێک سەرەڕۆیی، سەرکوت و هەڵاواردنی حکوومەتی لە پێوەندی لەگەڵ ڕەگەز،…

٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٤
کوردستان

دیواندەرە؛ دەسبەسەرکرانی ڕامیار مورادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی شەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕامیار مورادی" تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵكی دیواندەرە، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٤ دیواندەرە
کوردستان

دیواندەرە؛ دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە

شەوی هەینی ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوی "مازیار مورادی" تەمەن ٢٦ ساڵ و "پێدرام مەحموودی" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٤ دیواندەرە
کوردستان

بەندکراوێکی خەڵکی کەنگاوەر لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان لە سێدارە درا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "مستەفا فەشی" خەڵکی گوندی "فەش" سەر بە شاری کەنگاوەر لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٤