بەرموور، راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان
حەفتەی کۆتایی مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
حەفتەی کۆتایی مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی
کچە هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی شاری سنە خەڵاتی هەڵبژێردراوی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی وڵاتی ئیتالیای پێ بەخشرا.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، پاش بانگهێشت کران و خۆ ناساندن بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەستبەسەر کرا.
ژنە چالاکێکی فەرهەنگیی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە رێگەی تەلەفۆنەوە ئاگادار کراوەتەوە کە خۆی بە ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەو شارە بناسێنێت.
تەرمی هاووڵاتییەکی کوردی سنەیی لە شاری ساری لە ئوستانی مازەندەران دۆزرایەوە.
بە مردنی دوو کرێکاری دیکەی کوردی خەڵکی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێر، ئاماری مردنی کرێکارانی کوردی خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لە هەرێمی کوردستان، گەیشتە ١٠ کەس.
دوابەدوای ئەوەی كە خوێندكارێكی سنەیی لە ئەنجامی كەمتەرخەمی لێپرسراوانی کۆلێژی پەردیسی تاران کە بە هۆی بەرق گرتوویەوە گیانی لەدەست دا، ژمارەیەكی بەرچاو لەخوێندكارانی ئەو زانكۆیە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
ناوهندی فهرههنگی- زانستیی ڕۆنان لە شاری مەریوان، کۆڕێکی پهرهپێدانی فهرههنگی کتێب خوێندنهوهی بهڕێوهبرد.
هووشەنگ عوسمانی برای ئەوین عوسمانی کە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٢ی رەزبەر بەدەستی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران کوژرا، هەواڵی ماڵپەڕی بیبیسی لەمەڕ بە هەڵە کوژرانی خوشکەکەی، رەت دەکاتەوە.
بەرپرسانی قوتابخانەی شارۆچکەی "حەسەنئاوا"ی سەربە شاری سنە، بۆ دابین کردنی سووتەمەنیی وەرزی زستان پارە لە قوتابیانی ئەستێنن.