شەممە، ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی "جەعفەر ڕەستگار" خەڵکی هەرسین و "حەمزە تەرکاشوەند" خەڵکی شاری کەنگاوەر، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.

٢٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤
کوردستان

محەممەدڕەزا قەیتەرانی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزرا

ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، محەممەدڕەزا قەیتەرانی لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی پاش بانگکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی مەهاباد، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرا.

٢٢ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤
کوردستان

عادڵ پیرووزی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی مەریوان ڕاگوێزرا

ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، عادڵ پیرووزی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە شاری مەریوان، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرا.

٢١ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤
کوردستان

بۆکان؛ ئاکام ئەمینی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ئاکام ئەمینی، مێرمنداڵی خەڵکی گوندی "کانیڕەش" سەر بە شاری بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

٢١ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤ بۆکان
کوردستان

ورمێ؛ ناسر بەکرزادە بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" بە لەسێدارەدران سزا درا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ناسر بەکرزادە، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" بە لەسێدارەدران سزا درا.

٢١ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤ ورمێ
کوردستان

وریشە مورادی، بەندکراوی سیاسیی کورد بە لەسێدارەدران سزا درا

وریشە مورادی، بەندکراوی سیاسیی کوردی دەسبەسەرکراو لە بەندیخانەی ئێڤین لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئەبولقاسم سەڵواتی" بە تۆمەتی "بەغی" بە لەسێدارەدران سزا درا.

٢١ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤