بەرموور (٣٧): راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان
حەفتەی چوارەمی مانگی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
حەفتەی چوارەمی مانگی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی
لە بۆسەیەکی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئیراندا لەشاری نۆدشە، چوار هاووڵاتیی کورد بریندار کران، کە دوو کەسیان کاسبکار بوون.
نوێنەری وەلی فەقێلە سنە، حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە كوردییەكانی لەگەڵ تاڵەبانی پاكستان بەراورد كردووە و ئەوانی بە دوژمنی ئیسلام لەقەڵەم داوە.
بە مەبەستی پشتیوانی لە زیندانییانی سیاسیی كوردی زیندانی دەریا، دوو زیندانیی دیكەی سیاسی لە گرتووخانەی رەجایی شاری كەرەج بڕیاری مانگرتن لە خواردنیان داوە.
ژمارەیەك لە چالاكانی خوێندكاریی و مەدەنیی شاری مەریوان لە بەیاننامەیەكدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی زیندانییانی سیاسیی مانگرتووی گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ، پشتیوانیی خۆشیان بە مانگرتن لە داخوازییەكانی ئەو زیندانیانە دەربڕیوە.
لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵەی کوردی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیار راگوێزرا.
هەڕەشە و فشاری لێپرسراوانی حکوومەتی ئیسلامی بۆسەر زیندانیانی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ، لەگەڵ دژکردەوەی ناوەندی داکۆکیکاری مافی مرۆڤی لە لەندەن، بەرەوڕوو بوویەوە.
زیندانیانی سیاسیی لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج لە نامەیەکدا پشتیوانیی خۆیان لە خواستی زیندانیانی سیاسیی کوردی مانگرتوو لە زیندانی ورمێ دەربڕی.
كارنامەی ئازادیی چاپەمەنی و راگەیاندن بۆ ساڵی ٢٠١٤ بڵاو كرایەوە و سەبارەت بە دۆخی رۆژنامەنووسان و هەواڵنێران لە سەرانسەری جیهاندا نیگەرانی دەربڕدراوە.
ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بنەماڵەی چالاکێکی کوردی خستوەتە ژێر فشارەوە، کە کوڕەکەیان لە دەرەوەی وڵات بۆ زیندانی ئەو شارە بگەڕێننەوە.