شەممە، ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

ئێران

هەڵسوکەوتی "نەشیاو"ی شارەوانیی خوڕەمشار، خۆسووتاندنی دەستفرۆشیکی لێکەوتەوە+وینە

هاووڵاتییەکی عەرەبی خەڵكی خوڕەمشار (محمرە)ی سەربە ئوستانی خووزستان، بە ناڕەزایەتی دەربڕین بەوەیکە مەئموورانی شارەوانی دەکەی میوە فرۆشییەکەیان لێ تێکدابوو، ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا.

٢٤ی ڕەشەمەی ٢٧١٤

٢٥٠ نوێنەری مەجلیسی یاسادانانی ئەمریکا، لەمەڕ رێکەوتنی ناوکی لەگەڵ دەوڵەتی ئێران هۆشداری دەدەنە ئۆباما

حەفتەیەک پاش لە ناردنی نامەی سەناتۆرانی کۆماریخواز بۆ لێپرسراوانی حکوومەتی ئیسلامی، هەنووکە دەیان ئەندامی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ باراک ئۆباما، خوازیاری دەستێوەردانی کۆنگرە لە ئەگری رێکەوتن ئەمریکا لەگەڵ حکوومەتی ئیسلامیی…

٢٣ی ڕەشەمەی ٢٧١٤
مافی مرۆڤ

مانگرتنی پەنابەرانی ئێرانی لە بەردەم رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ـ ئانكارا

ژمارەیەك لە پەنابەرانی ئێرانی بە مەبەستی ناڕوونیی چارەنووسی پەناخوازییان لە ولاتی تورکیا، لە بەردەم نوێنەرایەتی كۆمیساریای باڵای رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە شاری ئانكارای ئەو وڵاتە كۆبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.

٢٣ی ڕەشەمەی ٢٧١٤
ئێران

٣٦ رێکخراوی ناحکوومی داوای درێژکردنەوەی ماوەی مەئمووریەتی ئەحمەد شەهید دەکەن

٣٦ رێکخراوی ناحکوومیی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ بە بڵاو کردنەوەی نامەیەک، داوایان لە وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، کە دەنگی (بەڵێ) بە درێژکردنەوەی ماوەی مەئمووریەتی ئەحمەد شەهید بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێراندا بدەن.

٢٣ی ڕەشەمەی ٢٧١٤
کوردستان

حوکمی قەساسی تۆمەتباری دۆسیەی کوێرکردنی کچێکی تەمەن ٤ ساڵ لە قوروە، بەڕێوە دەچێت

پیاوێکی خەڵکی ناوچەی قوروە، کە ساڵی ٨٨ بە "کوێرکردنی ئەنقەست"ی کچێکی تەمەن ٤ ساڵ تۆمەتبار کرا، بە بڕیاری دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە پاش نەورۆزی ئەمساڵدا قەساس دەکرێتەوە.

٢٣ی ڕەشەمەی ٢٧١٤