شەممە، ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی مەهاباد جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی "ڕەزا سەیدی" تەمەن ٤٨ ساڵ و "عەلی ئاتین" تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، لە بەندیخانەی مەهاباد جێبەجێ کرا.

١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

ڕوونکردنەوەی تۆمەتی وەپاڵدراوی شەش چالاکی کرێکاری و مەدەنی لە دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٣، سەید خالید حوسێنی، شەیس ئەمانی، سووسەن ڕازانی، ئێقباڵ شەعبانی، فەردین میرەکی و جەماڵ ئەسەدی، لە چالاکانی کرێکاری و مەدەنیی سنە لە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە سەبارەت بە تۆمەتە…

١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدرانی دوو بەندکراو کە بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی "مەیسەم فەرهادی فەڕاشی" و "ڕەزا بەختیاری" خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی دێزڵاوای ئەم شارە جێبەجێ کرا.

١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

فەرشید عەبدوڵڵاهی باوکی هوومەن عەبدوڵڵاهی لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٤٠١ لە دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنەدا سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ڕوونکردنەوەی پێ درا

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٣، فەرشید عەبدوڵڵاهی باوکی هوومەن عەبدوڵڵاهی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنەدا سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ڕوونکردنەوەی پێ درا و بە…

١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

ئەمیر ڕەحمانی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی شنۆ ڕاگوێزرا

ڕۆژی شەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٣، ئەمیر ڕەحمانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گەڕەکی "تاچیناوێ"ی شنۆ، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئەم شارە کرا.

١٦ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

سنە؛ ئاگرتێبەردانی غەزاڵە حدوودی دوابەدوای ڕەتکردنەوەی پێشنیاری هاوسەرگیری

١٤ی بەفرانباری ۱۴۰۳؛ ژنێکی لاو بە ناوی "غەزاڵە حدوودی" خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی قوروە و دانیشتووی شاری سنە، دوابەدوای ڕەتکردنەوەی داواکاریی کوڕێک بۆ هاوسەرگیری لەگەڵ ناوبراو، لە دووکانی خەیاتییەکەی خۆیدا ئاگری تێ بەردرا و پاش دوو ڕۆژ مانەوە…

١٦ی بەفرانباری ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

فەرەیدوون نەبی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٣، لاوێکی کورد بە ناوی "فەرەیدوون نەبی"، خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا.

١٥ی بەفرانباری ٢٧٢٤