شەممە، ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

نەغەدە؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ڕامین زلە

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٧ مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕامین زلە" کوڕی کەماڵ و خەڵکی نەغەدە، ناوبراو هێشتا دەسبەسەرە و چارەنووسی لە بەندیخانەی نەغەدە ناڕوونە.

١٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ نەغەدە
کوردستان

ئیسفەراین؛ حوکمی لە سێدارەدانی شوعیب ڕەزاپوور لە پێش چاوی خەڵک جێبەجێ کرا

بەیانی ڕۆژی هەینی ۱۰ی ڕەشەممەی ۱٤۰۳، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەکی کورد بە ناوی "شوعیب ڕەزاپوور" تەمەن ۳۰ ساڵ و خەڵکی شاری ئیسفەراین سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکوور لە پردی "بەهەشت"ی ئەو شارە، لە پێش چاوی خەڵک، جێبەجی کرا.

١٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤
کوردستان

کۆڵبەرێک بەتەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری قەسری شیرین گیانی لەدەست دا

ڕۆژی هەینی ۱۰ی ڕەشەممەی ۱٤۰۱، کۆڵبەرێک به ناوی " شەهنام زاهیری‌نژاد" خەڵکی گوندی "مله‌رولان"ی شاری سەرپێڵی زەهاو، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە سنووری قەسری شیرین، گیانی لەدەست دا.

١٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤
کوردستان

محەممەد ئەمینی فەر بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەشەممەی ۱٤۰۳، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد ئەمینی فەر (سۆران جۆخور) " خەڵکی گوندی "عەلیاوا"ی شاری نەغەدە پاش بانگهێشتکردنی بۆ لقی جێبەجێکاری سزای کەیفەری دادسەرای گشتیی و ئینقلابی نەغەدە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی…

١٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤
کوردستان

سەقز؛ ڕەحمان ڕەحیم‌پوور، هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیزی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ڕۆژی پێنجشەممە ۹ی ڕەشەممەی ۱٤۰۳، ڕەحمان ڕەحیم‌پوور، هیوا ئەمینی و بەهمەن فەیزی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتیی هەتا کۆتایی قۆناغی دادڕەسییەکەیان، لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.

١٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ سەقز