ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران نیسبەت بە حوکمی ئێعدامی ڕامین حوسێن پەناهی بانگەوازێکی بڵاو کردەوە
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران داوای لە هەموو ناوەند و کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆستەکانی جیهان کرد بە دەنگ هاواری بنەماڵەی ڕامین حوسێن پەناهی و بانگەوازی چالاکانی مافی مرۆڤ و هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بێن.









