دووشەممە، ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

ڕاپۆرت

کوردستان

٢٥ی نۆڤامبری ٢٠٢٤؛ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دەیان حاڵەتی توندوتیژیی حکوومەت، خۆکوژی و ژنکوژی لە کوردستان

ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە ڕاپۆرتێکی شیکاری_ئاماریدا، ئاماری توندوتیژی و سەرکوت دژی ژنان لە کوردستانی ئێرانی لە ٢٥ی نۆڤامبری ٢٠٢٣ هەتا ٢٥ی نۆڤامبری ٢٠٢٤ خستووەتە…

٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
کوردستان

مەهاباد؛ گێڕانەوەیەک لە پێکرانی ئارمان جەوادیان، ناڕازی و یارمەتیدەری بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە دەیان فیشەکی ساچمەیی

خەزەڵوەری ١٤٠١؛ ئارمان جەوادیان، ناڕازی و یارمەتیدەری خەڵکی مەهاباد کە لە ناڕەزایەتییە خەڵکییەکانی ئەم شارەدا، لەگەڵ چەند کەسی دیکە ئەرکی خۆڕێکخستنی بە مەبەستی یارمەتیدانی برینداران لە ئەستۆ گرتبوو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە کرایە…

٨ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٤ مەهاباد
کوردستان

مەهاباد؛ گێڕانەوەیەک لە قەتڵی حکوومەتیی سمکۆ مەولوودی بە فیشەکی قەناسە لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا

شەوی ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١، پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی ژینا ئەمینی لە سەقز و دریژەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە شارەکانی کوردستان، سمکۆ (ئیسماعیل) مەولوودی، کرایە ئامانجی تەقەی قەناسەی دووربینداری هێزە سەرکوتکەرەکان و دەسبەجێ پاش تەقە، بە هۆی…

٦ی خەرمانانی ٢٧٢٤ مەهاباد
کوردستان

درێژەی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی سەلاسی باوەجانی لە چوارەمین ڕۆژدا و لەنێوچوونی زیاتر لە ٥٠٠ هێکتار لەم دارستانە

بە تێپەڕبوونی چوارەمین ڕۆژ لە درێژەی ئاگرکەوتنەوەکان لە دارستان و لەوەڕگەکانی سەلاسی باوەجانی و سەرەڕای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە لەلایەن پارێزەرانی ژینگەوە بە مەبەستی پێشگرتن لە بەربڵاوبوونەوەی ئاگرەکە؛ ئەگەری تەشەنەسەندنی ئەم ئاگرە زۆرە و بۆ…

١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٤
کوردستان

کوردستان؛ کوژرانی ١٧ کۆڵبەر لە ماوەی ٧٠ ڕۆژدا

لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوییەوە سەرجەم ٩٨ کۆڵبەر لە کوردستانی ئێراندا کوژراون و بریندار کراون. لەم نێوانەدا ١٧ کۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و ٦ کەس لەم کۆڵبەرانە تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە.

٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ کوردستان
کوردستان

بێسەروشوێنکردنی تەرمی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، بەندکراوی سیاسیی کورد سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤ ساڵ بەسەر تیربارانکردنیدا

سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤ ساڵ بەسەر بێسەروشوێنکردنی تەرمی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، بەندکراوی سیاسیی کوردی لەسێدارەدراوی خەڵکی شنۆ، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی تاکوو ئێستا سەبارەت بە شوێنی بەخاکسپاردنی تەرمی ناوبراو هیچ وڵامێکیان بە بنەماڵەکەی…

٢٢ی گوڵانی ٢٧٢٤
کوردستان

سنە؛ هەڕەشە لە قوتابییان بۆ پێبژاردنی پارەی نەختی و بێبەریکردنی مامۆستایان لە دامەزراندنی فەرمی لە ئەگەری ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ

هاوکات لەگەڵ جێبەجێکرانی گەڵاڵەی حکوومەتیی "نوور"، لە ٢٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە، کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە و لە سەرتاسەری ئێراندا بەڕێوە دەچێ، ڕاپۆرتەکان باس لە هۆشداریدان و سزادانی نەختیی بنەماڵەی قوتابییان و بێبەریکرانی مامۆستایان لە…

٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ سنە
کوردستان

کوژران و برینداربوونی ٥٠٧ کۆڵبەر لە ساڵی ١٤٠٢

لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاویدا بەگشتی ٥٠٧ کۆڵبەر لە کوردستانی ئێران کوژراون و بریندار کراون. زیاتر لە ٨١٪ی ئەم کۆڵبەرانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار کراون. هەروەها ٢٨ کەس لەم کۆڵبەرانە تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵە.

١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤