باڵوێزخانەی مەجازیی ئامریکا لە ئێراندا، تێرۆری میکۆنۆسی وەبیر هاووڵاتییانی ئێرانی هێنایەوە
باڵوێزخانەی مەجازیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، بە بڵاوکردنەوەی کورتە پەیامێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تێرۆری ڕێبەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە شاری برلینی وەبیر هاووڵاتییانی ئێرانی هێنایەوە.









