دوو ڕۆژنامەنووسی کرماشانی لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکەیان بێبەری بوون
دادگای کرماشان بڕیاری نەگرتن و بێتاوانی بۆ دوو ڕۆژنامەنووسی خەڵکی ئەو شارە دەرکرد.
دادگای کرماشان بڕیاری نەگرتن و بێتاوانی بۆ دوو ڕۆژنامەنووسی خەڵکی ئەو شارە دەرکرد.
کچە خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، کە لە ڕووداوی وەرگەڕانی مینیبووسێک بە سەختی بریندار بوو، گیانی لە دەست دا.
کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری سەڵماس ،بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوو.
ڕێکخراوی جەیشعەدڵ لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیاندوو کە ئەم ڕێکخراوەیە لە "ئۆپراسیونێکی هەستیاری تاکتیکیدا، کڵانتەری ١٢ی لە شاری زاهیدان بە ئەنجامدانی دوو تەقینەوەی بەهێزە" کردووە بە ئامانج.
دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی شارەکانی سەقز و بانە بە هۆی سەرمابردوویی لە سنووری شاری بانه گیانیان لە دەست دا.
لاوێکی کورد خەڵکی شاری سەردەشت، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ دەسبەسەر کرا.
چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار، بە شێوەی جیا جیا لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ئێران لە سنووری ماکۆ کۆڵبەرێکی کورد گیانی لە دەستدا.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، حوکمی ١٦ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بە سەر ٦ هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری شنۆدا، سەپاند.
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری شنۆ، پاش دەسبەسەر کردنی بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ ڕاگوێزراوە.