ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١١ی ڕەشەممە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەجید ڕەزم‌ئاور" خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان، ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: هەتا ئێستا، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە دەسبەسەر کراوە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، بێئاکام بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.