هاووڵاتییەکی کورد بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا
ژنە هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ماکۆ، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی خۆی، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
ژنە هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ماکۆ، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی خۆی، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
ژمارەیەک لە پەرستارانی شاری سەقز، لەهەمبەر بێکاربوونیان و هێنانی پەرستارانی دیکە لە شارەکانی ئێران و کوردستانەوە، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ و بانە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
کرێکارێکی کوردی خەڵکی بۆکان، بەهۆی بەربوونەوە لە دەکەڵی کارەبا لە شاری هەولێردا، تووشی ڕووداوی کار بوو.
لقی ٤ی دادگای کەیفەریی شاری سنە، چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی ئەو شارەیان بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کرد.
حوکمی ئێعدامی زیندانییەک لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێدا کە لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ئەو شارەدا جێبەجێ کرا.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لەدەست دا.
کرێکارانی شارەداریی ناوچەی یەکی شاری سنە، ماوەی ٣ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە.
هێزەکانی سپای پاسداران، گرووپێک لە کۆڵبەرانی کوردیان لە سنووری حاجی عومەرانی شاری پیرانشاردا کردووەتە ئامانج و تەقەیان لێکردوون.
مێرمنداڵێکی کرماشانی تەمەن ٨ ساڵە، لە کێبڕکێی نێونەتەوەیی "وێنەکێشان و پۆستێری بونیادی ئاشتی و هاوکاری" لە وڵاتی ئیسپانیا، دیپلۆمی ئیفتخاریی ئەو کێبڕکێیەی بەدەست هێنا.