خۆپیشاندەکانی مەریوان چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
چەند هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە هەمبەر گرانیی بێنزین، کوژران و بریندار بوون.
چەند هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە هەمبەر گرانیی بێنزین، کوژران و بریندار بوون.
بەهۆی گرانبوونی بێنزین لەسەر بڕیاری حکوومەت، خەڵکی ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات ناڕەزایەتییان دەربڕی.
زیندانییەکی سیاسیی کوردی خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕ لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، لەژێر گوشاری ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێراندایە.
دادگای ئینقلابی شاری ئیلام، لاوێکی خەڵکی ئەو شارەی بە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.
زیندانییەک بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندانی ناوەندیی ئیلام لەسێدارە درا.
فێرگەی کوردیی "مامۆستا زیرەک" لە گوندی سەرای سەقز بۆ دووهەمین جار، بڕوانامەی زمانی کوردیی پێشکەش بە دەرچووانی ئەم فێرگەیە کرد.
کەمپەینی "بێدەنگی بشکێنین" بۆ پێشگرتن لە پەرەسەندنی هەرچی زیاتری توندوتیژی دژ بە ژنان لە ئێران و بەتایبەت کوردستان، لەلایەن ناوەندی ژنانی ڕۆژهەڵاتەوە ڕێکخرا.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە بانگەوازێکدا داوای ئازادکرانی بێمەرجی "زارا محەممەدی"، ئەندامی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژینـ"ـی کرد.
کاسبکارێکی کورد خەڵکی شاری پیرانشار بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران کوژرا.
دوو زیندانیی کوردی خەڵکی ورمێ و سەقز، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو دوو شارە ڕاگوێزران.