چوارشەممە، ٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

هاووڵاتییەکی یارسانی ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپا

ڕۆژی شەممە، ١٢ی ڕێبەندان، لقی ٢٤ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر "عەمووزاد"، هاووڵاتییەکی یارسانی بە ناوی "پەیام بێدروود"، تەمەن ٤٠ ساڵ و دانیشتووی زەنجانی بە ٣ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.

١٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان، کۆڵبەرێک لە بەرزایی بەربووەوە و بریندار بوو

ڕۆژی شەممە، ١٢ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد ڕەحمانی"، خەڵکی گوندی "لۆن ساداتی" کامیاران، لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کوردستان بەربووەوە و بریندار بوو.

١٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

چوار چالاکی مەدەنیی کورد بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەیان ڕەوانەی زیندانی بۆکان کران

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٤ی ڕێبەندان، سێ چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی "سمکۆ مەعرووفی، هومەن فەیزی و شاهۆ خزری"، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمە بەسەردا سەپاوەکەیان، ڕەوانەی زیندانی بۆکان کران.

١٤ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە بانە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی شەممە، ٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەسکەندەر چراغی" کوڕی "قادر"، خەڵکی بانە و ئەندامی ئەنجومەنی پاژین، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

١٤ی ڕێبەندانی ٢٧١٩