چوارشەممە، ٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

پشتیوانیی کانوونی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان/ سەقز و زیویە، لە ئەندامانی ئەنجومەنی مامۆستایانی خوراسانی باکوور

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی ڕێبەندان، کانوونی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان/ سەقز و زیویە، لە بەیاننامەیەکدا، پشتیوانیی خۆیان لە چالاکانی سێنفی- فەرهەنگیی خوراسانی باکوور ڕاگەیاند.

١٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

لاوێکی کورد لە ئیلام دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی ڕێبەندان، لاوێکی کورد بە ناوی "ڕەزا ئیبراهیمی" کوڕی "ئەمیر عەلی"، خەڵکی شاری ئیلام، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

مامۆستایەکی قوتابخانەی ئایینیی "ئیمام بوخارا"ی سنە بانگهێشتی ئیتلاعاتی سنە کرا

ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی ڕێبەندان، "عەبدوڵڵا عەباسی"، یەکێک لە بەرپرسانی نووسینگەی "حەسەن ئەمینی" و مامۆستای قوتابخانەی زانستی ئایینیی ئیمام بوخارای سنە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا.

١٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

زیندانییەکی سیاسیی کورد و سێ زیندانیی سیاسیی دیکە لە زیندانی ئێڤین مانیان گرت

ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندان، "بەرزان محەممەدی"، زیندانیی سیاسیی کورد و سێ زیندانیی سیاسیی دیکی بە ناوەکانی "مەهدی مەسکین نواز، ڕەزا محەممەد حوسێنی و خالید پیرزادە"، لە زیندانی ئێڤین دەستیان دایە مانگرتن.

١٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

زیندانییەکی کورد لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرت

ڕۆژی شەممە، ١٢ی ڕێبەندان، زیندانییەکی کورد بە ناوی "سەلام مەردان" کوڕی "خالید"، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "سوورجە"ی شنۆ، لە زیندانی ورمێ لە هەمبەر ناڕەزایەتی سەبارەت بە ناڕوونیی چارەنووسی، دەستی داوەتە مانگرتن.

١٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٩