چوارشەممە، ٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

لە ناوبردنی دارستانەکانی مەریوان لەلایەن هیزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە

سپای پاسداران بە هاوکاریی هێزە ئینتزامییەکان ئەو دارستانانەی کە نزیک لە پایگاکانی خۆیانن، بە مەبەستی زیاتر دروس کردنی شوێنی نیزامی، دارستانەکانیان بڕیوە و ژینگەی ئەو شوێنانەی تێکداوە.

١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠
کوردستان

هێرشی هێزه ئینتزامییەکان و مەئموورانی شارەداریی مەریوان و تێکدانی دەکەی کاسبکاران

شەوی یەکشەممە ١٠ی خاکەلێوە، هێزە ئینتزامییەکان و مەئموورانی شارەداریی مەریوان، هێرشیان کردووەتە سەر دەکەی دەسفرۆشەکان و بە بێڵ میکانیکی دەکەی ئەو کاسبکارانەیان تێکداوە.

١٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠
کوردستان

چارەنووسی چوار هاووڵاتیی کورد لە زیندانی بۆکان ناڕوونە

چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد ئەلیاسی"، "هیوا قوربانی ئەقەدەم" کوڕی "ڕەحیم" خەڵکی گوندی "قەرەگۆل"، "مەنسوور شارەبان" خەڵکی برایم ئاباد و "هەژار عەباسی" خەڵکی گوندی "گوێگجەلیـ"ـی بۆکان، نزیکەی ١٣ مانگە چارەنووسیان ناڕوونە.

١٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠
کوردستان

کەمپەینی پیلەوەران و بازرگانانی سنووری تەمەرچییان کۆتایی بە کارەکانی هێنا

بازرگانان و پیلەوەرانی سنووری تەمەرچییان بە فەرمی کۆتاییهێنان بە "کەمپەینی پیلەوەران و بازرگانانی دەروازەی سنوریی تەمەرچییان" ڕاگەیاند کە بە مەبەستی یارمەتیدان بە هاووڵاتییانی کەمداهات و هەژاری پیرانشار لە دۆخی نەگونجاوی کۆرۆنا ڕێک خرابوو.

١٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەک بۆ تێپەڕاندنی حوکمی بەندکران ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا

ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحیم حەسەن مەحاڵی" تەمەن ٥٠ ساڵ کوڕی کەریم و خەڵکی شاری پیرانشار، پاش دوو حەفتە ڕاگیرانی لە بەندی دابڕگە، بۆ تیپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ بەندی سێ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.

١١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠