کۆڵبەرێکی کورد لە بەرزاییەکانی سنووری پیرانشار پێکرا
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە بەرزاییەکانی سنووری شاری پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە تەقەیان لێکراوە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە بەرزاییەکانی سنووری شاری پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە تەقەیان لێکراوە.
ڕۆژی هەینی ٢ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا سادقی" خەڵکی شاری سەرپێڵیزەهاو، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی "ئیقباڵ قوبادی و هیوا نەدیمی" خەڵکی شاری کامیاران، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەیان لە زیندانی کامیاران، ئازاد کران.
ڕۆژی دووشەممە، ٥ی ڕەشەمە، ١٧٠ زیندانی لە بەندی ڕەواندەرمانیی ١ و ٢ی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، دەستیان داوەتە مانگرتن.
بڕیاری ڕاگرتنی ئەندامێکی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە ناوی "ئامانج نیک پەی" کوڕی "خالید"، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "نێ" بۆ مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە.
بارودۆخی جەستەیی زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "سەلام مەردان" کوڕی "خالید"، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "سەوجە" سەر بە شاری شنۆ، لە زیندانی ورمێ، بەهۆی مانگرتن لە خواردن نالەبار ڕاگەیەندراوە.
ڕۆژی شەممە، ٣ی ڕەشەمە، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە چێندراو و کۆنەکراوەکانی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچەی قەسریشیرین، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵە گیانی لەدەست دا.
ئەمڕۆ شەممە، ٣ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "سەیوان سێفی" خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەوڵاوا، لە کاتی کۆڵبەریکردن لە ملەی تەتە بەربووەوە و بەسەختی بریندار بوو.
دوکتور "ئومید مودەڕەسی"، ددان پزیشک و چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەریوان، پاش تێپەڕینی مانگێک لە دەسبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.
سەرەڕای بانگەشەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و پاڕانەوەی بەرپرسانی حکوومەتی، لە سەرەوەی هەمووان "عەلی خامنەیی" ڕێبەری نیزام، خەڵکی کوردستان وڵامی نەرێنییان دا بە هەڵبژاردنی شانۆیی ١١یەمین خولی مەجلیس.