"کەماڵ حەسەن ڕەمەزان" بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا
ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی جۆزەردان، "کەماڵ حەسەن ڕەمەزان"، زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام لە بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی جۆزەردان، "کەماڵ حەسەن ڕەمەزان"، زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام لە بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی هەینی ٢٣ی جۆزەردان، سپای پاسداران چەکوچۆڵی قورسی لە جۆری کاتیوشا و تۆپ بۆ سنووری شارەکانی شنۆ و بانە ڕاگواست.
بڕیاری دەسبەسەرکردنی کاتیی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "نەوید محەممەدی و خالید محەممەدی" خەڵکی شاری پیرانشار، بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی جۆزەردان، ژنێکی لاو بە ناوی "ڕۆژین فەلاحی" کچی "جەعفەر"، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی مەریوان، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی جۆزەردان، کرێکارێکی کورد بە ناوی "یەعقووب سادقی" تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی گوندی "ڕاویان" لە ناوچەی کوتۆلی شاری خۆی، بەهۆی داتەپینی دیوار لە کاتی کارکردن گیانی لەدەست دا.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی ڕۆژی ٢٢ی جۆزەردان، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، داوایان لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران کردووە کە بەبێ دواکەوتن ڕاستییەکانی پەیوەندیدار بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، ڕوون بکاتەوە؛ بەرپرسانی…
ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ستار ئەسغەری" کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی "لکبن" سەر بە بەخشی لاجانشاری پیرانشار، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو و چەند قامکی لاقی لەدەست دا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فاروق عیبادی" خەڵکی گوندی "دەوسینە"ی شاری بانە، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، لەلایەن مەئموورانی ئەمنییەتییەوە، ئازار و ئەشکەنجە دراوە.
ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خیرەت پەروازە" تەمەن ٣٠ ساڵ کوری ڕەحمان خەڵکی گوندی "نێ"ی مەریوان، پاش بانگهێشتی بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی جۆزەردان، "ئەحەد مەحموود حەسەن" بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی و "سەمیع شەریفیان" بە دانانی کەفاڵەت بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەیان لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران.