هاووڵاتیی کورد لە پیرانشار دەسبەسەر کرا
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موراد مورادی" کوڕی "خدر"، تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی گوندی "خورینج" و دانیشتووی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موراد مورادی" کوڕی "خدر"، تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی گوندی "خورینج" و دانیشتووی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی شەممە ١٤ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەید کامیل ئەحمەدی" لە سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، مەئموورانی شارەداریی کرماشان، بە بێ ئاگاداریی بەرپرسی حەوتوونامەی "دەنگی ئازادی" (صدای آزادی)، تابڵوی هەڵواسراوی ئەو حەوتوونامەیەیان شکاند.
چارەنووسی شەش هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی "جەسیم مەجنوونی، ئەسعەد محەممەدنژاد، سۆران نەسیری، سۆران موختاری فەر، ڕێبوار پادەست و ئومید عەباسی"، پاش دەسبەسەرکرانیان ناڕوونە.
پاش پێدانی حوکمی ١٠ ساڵ بەندکران بە "زارا محەممەدی"، خەڵکی کوردستان و چالاکانی مەدەنی و سیاسی بە دانانی هەشتەگ ئەو حوکمەیان مەحکووم کرد و پشتیوانییان لەو چالاکە مەدەنییە کرد.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە ئێعدامکردنی دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی "سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسووڵ زادە" ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە پیرانشار، لاوێکی کورد بە ناوی "عادڵ شێخە" کوڕی "ڕەحیم"، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی "پەسوێ"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕ، "عوسمان ڕەحیمی فەر" چالاکی مەدەنی و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "ڕامان"، خەڵکی کامیاران، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ۲۲ی پووشپەر، لاوێکی تەمەن ۳۰ ساڵ بە ناوی "سیامەک دلاوەری" خەڵکی گوندی ئەوێهەنگ، دانیشتووی دەماوەند سەر بە پارێزگای تاران، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بوو.
"زارا محەممەدی"، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، بە تۆمەتی "دانانی دەستە و گرووپ دژ بە نیزام بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی" لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە، ۱۰ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.