دووشەممە، ٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە پیرانشار و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی تر لە سنە

ڕۆژی شەممە ٢٨ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەزا قوربانی" کوڕی "ئەسعەد"، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

شوانێک بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە خومپارەی سپای پاسداران لە سنووری پیرانشار گیانی لەدەست دا

ڕۆژی شەممە ٢٨ی پووشپەڕ، شوانێک بە ناوی "ڕەسووڵ باکەند" کوڕی "عەبدوڵڵا" خەڵکی گوندی "بازرگان" سەر بە شاری پیرانشار، بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە خومپارەی سپای پاسداران گیانی لەدەست دا.

٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

سێ لاوی کورد بە ١٦ ساڵ و حەوت مانگ زیندان مەحکووم کران

مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئارمان حوسێن‌زادە تەمەن ٢٠ ساڵ، "بەهمەن ڕەحیمی" تەمەن ١٩ ساڵ، "میلاد حوسێنی" تەمەن ١٩ ساڵ و "سینا عەبدوڵڵاهی" تەمەن ١٧ ساڵ" خەڵکی شاری بانە لە دادگای ئینقلابی سەقز دادگایی کران.

٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

باری تەندروستیی یەکێک لە دەروێشەکان کە بە تەقەی هێزەکانی حکوومەت پێکرابوو، نالەبار ڕاگەیەندراوە

باری تەندروستیی یەکێک لە دەروێشەکانی تەریقەتی قادری بە ناوی "حەسەن غوڵامی" خەڵکی شاری مەریوان کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە خاڵی سنووریی باشماخ پێکرابوو، نالەبار ڕاگەیەندراوە.

٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری شاباد چەند هاووڵاتیی دەسبەسەر کرد

ماڵپەڕی "مێرساد نیوز" نزیک لە سپای پاسداران، لە زاری دادستێنی شاباد بڵاوی کردەوە کە چەند کەس لە وەڕێخەرانی (لیدر) بانگەشە بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەو شارە لەلایەن هێزی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراون.

٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٠