هاووڵاتییەکی کورد لە کرماشان دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا
ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خەلیل حوسێنی" دانیشتووی کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خەلیل حوسێنی" دانیشتووی کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، کرێکارێکی کورد بە ناوی "مۆحسێن محەممەدپوور" تەمەن ٢٢ ساڵ کوڕی محەممەد سەلیم، لە کاتی کارکرد گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، کۆڵبەرێکی کوردیان بە ناوی "وەیسی حوسێن نژاد" خەڵکی گوندی "سگریک" سەر بە شاری چاڵدێران، دایە بەر دەسڕێژی گولـلە و برینداریان کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، چالاکێکی مەزهەبیی کورد بە ناوی "جەعفەر ئوسافی" کوڕی "ئەحمەد"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی بۆکان، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، نووسینگەی وەزارەتی ئیتلاعات لە حەوشەی زیندانی ناوەندیی ورمێ، "حوسێن عوسمانی"، زیندانیی سیاسیی کوردی بانگهێشت کرد و هەڕەشەی ئێعدامکردنی لێکرد.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری ماکۆ بە ناوی "ڕامین بلخکانلوو" خەڵکی گوندی "کشمیش تەپە"ی ئەو شارە، بە تەقەی هێزە سنوور پارێزەکانی حکوومەتی پێکرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕ، یەکەم کۆبوونەوەی دادگایی کردنی دۆسییەی "سیروس عەباسی، فەریدە وەیسی و ئازاد عەباسی"، سێ چالاکی مەدەنیی کورد خەڵکی شاری دێولان، لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر "سەعیدی" بەڕێوەچوو.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، دوو زیندانی بە ناوەکانی "ئەسەد کشاوەرز و ئەمین سەفەرکەش" بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەسێدارە دران.
پارێزەری "شارام سەفەری"، ڕۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "ڕاوێژ پرێس"، باسی لە گۆڕینی حوکمی ٩١ ڕۆژ زیندانیی تەعزیریی ئەو ڕۆژنامەنووسە بۆ زیندانیی تەعلیقی کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕ، کرێکارێکی دیواندەرەیی بەناوی "عەتا قەیسەری" تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی شاری زەڕینەی هەوەتوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.