دووشەممە، ٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موزەفەر پیرنیا" خەڵکی گوندی "حەکیـ"ـی ناوچەی تەرگەوەڕ، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندی ١_٢ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا.

٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

کرێکارێکی کورد پاش ١٣ ڕۆژ، لە نەخۆشخانەی تاران گیانی لەدەست دا

ڕۆژی هەینی ٣ی گەلاوێژ، کرێکارێکی کورد بە ناوی "سیامەک دلاوەری" خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ" و دانیشتووی شاری دەماوەند، پاش ١٣ ڕۆژ لە بیهۆشیی درێژەخایەن، لە نەخۆشخانەی "ئیمام حوسێن" لە تاران گیانی لەدەست دا.

٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

لاوێکی مەهابادی دەسبەسەر کرا

هێزە ئەمنییەتییەکان لاوێکی کوردیان بە ناوی "سیاوەش ڕووزخوون" کوڕی "ناسر"، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی مەهابادیان دەسبەسەر کرد.

٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

بەیاننامەی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان (سەقز و زیویە) بەبۆنەی داسەپاندنی ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر "زارا محەممەدیـ"ـدا

"زارا محەممەدی" مامۆستای زمانی کوردی و بەرپرسی ئەنجومەنی "نۆژینـ"ـی سنە بە تاوانی فێرکردنی زمانی دایکی بە منداڵانی بێبەشی کوردستان، بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.

٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

بڕینەوەی حوکمی ٣٠ مانگ زیندان، لێدانی ٢٥٠ قامچی و دانی ٢٥٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی بۆ ١٠ هاووڵاتیی بانەیی

١٠ هاووڵاتیی خەڵکی بانە بە ناوەکانی "سەردار ئەمین ‌پوور، موحسێن قادری، بەرزان ڕەحیمی، ئازاد مەحموودزادە، شارام ساڵحی، یاسین عوسمانی، عێزەت ئەحمەدی، ئاکام ئەحمەدی، ڕێبوار ساڵحی و مێهدی ئەرخەوانی"، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە…

٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

فەرماندەی سنوورپاڕێزەکانی ئێران باسی لە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی ئێران بە پەهپاد کرد

فەرماندەی سنوورپارێزی هێزە نیزامییەکانی ئێران، باسی لە دامەزراندنی "قەرارگای هوشمەندسازیی سنوورەکانی ئێران" کرد و ڕایگەیاندووە کە بڕیاری دامەزراندنی ئەو قەرارگایە، بە هەموو فەرماندەکانی سنوورپارێزی پارێزگاکانی ئێران دراوە.

٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٠