شەممە، ٢ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

سێ چالاکی مەزهەبی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کران

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕەزبەر، سێ چالاکی مەزهەبی بە ناوەکانی "فایەق شەریعەت‌پەنا، ئامانج حەمزەلوو و مامۆستا تاهیر شێخی" خەڵکی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کران.

٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی پیرانشاری بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا

ڕۆژی شەممە ٥ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەید "ئەحمەد سەبری" کوڕی سەید "مستەفا" خەڵکی پەسوێی شاری پیرانشار، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ، بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا.

٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

دەسبەسەرکرانی لاوێکی کورد لە شاری پیرانشار

ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانان، لاوێکی کورد بە ناوی "سەردار مینە‌پوور" کوڕی حوسێن تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

دوو برا لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کران

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سالار و سامان ‌غەزالی" خەڵکی گوندی "بەیرەمـ"ـی بەخشی خەلیفانی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

هوشمەند عەلی‌پوور بە ٣٨ مانگ زیندانی مەحکووم کرا

هوشمەند عەلی‌‌پوور، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، پاش هەڵوشاندنەوەی حوکمی ئێعدامی لە دیوانی باڵای وڵات، دووبارە دادگایی کرایەوە و بە ٣٨ مانگ زیندانی مەحکووم کرا.

٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

موژگان کاووسی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەزبەر، موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کوردی یارسانی لە گرتووخانەی ئێڤین، پاش ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەی "تاڵقانیـ"ـی تاران، بۆ پشکنینی پزیشکی لە سەر داوای دوکتورەکان، کۆتایی بە مانگرتنەکەی خۆی هێنا.

٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٠