چوارشەممە، ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

سنە؛ بانگکران و لێپرسینەوە لە باوک و برای چیاکۆ یووسفی‌نژاد، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە

ئەمڕۆ دووشەممە یەکی بەفرانباری ١٤٠٤، لە درێژەی گوشارە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر بنەماڵە مافخوازەکانی گیانلەدەستداوانی کوردستان، "عادڵ یووسفی‌نژاد" و "ئاکۆ یووسفی‌نژاد" باوک و برای چیاکۆ یووسفی‌نژاد، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە کە لە…

٢ی بەفرانباری ٢٧٢٥ سنە
کوردستان

شنۆ؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی ئیسماعیل سەیدمەحموودیان

یەکی بەفرانباری ١٤٠٤؛ بە تێپەڕبوونی ٢٠ ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکرانی ئیسماعیل سەیدمەحموودیان، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ، سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

٢ی بەفرانباری ٢٧٢٥ شنۆ
کوردستان

تیکاب؛ دەسبەسەرکران و ڕاگواستنی فەرشاد فەرەجی بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی یەک ساڵ و دوو مانگ بەندکران بۆ بەندیخانەی میاندواو

۲۹ی سەرماوەزی ۱۴۰۴؛ فەرشاد فەرەجی، هاووڵاتیی خەڵکی تیکاب، پاش ئەوەی کە لە مانگەکانی ڕابردوودا بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" و "بێڕێزی بە ڕێبەر" بە یەک ساڵ و دوو مانگ بەندکرانی داسەپاو مەحکووم کرابوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا پاش ڕۆیشتن بۆ…

٢ی بەفرانباری ٢٧٢٥
کوردستان

شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی نەجمەدین ئێلیاسی و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

٣٠ی سەرماوەزی ١٤٠٤؛ لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانە سەرەڕۆیانەکان لە شارەکانی کوردستاندا، هاووڵاتییەکی خەڵکی "ئاسناوێ"ی شنۆ بە ناوی "نەجمەدین ئێلیاسی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١ی بەفرانباری ٢٧٢٥ شنۆ
کوردستان

بەندیخانەی ورمێ؛ حوکمی سێدارەی مێحراب عەبدوڵڵازادە لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە دیوانی باڵای وڵاتدا پشتڕاست کرایەوە

٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤، لقی ٩ی دیوانی باڵای وڵات، حوکمی سێدارەی مێحراب عەبدوڵڵازادە لە لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیی پشتڕاست کردەوە کە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێدایە.

٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ بەندیخانەی ورمێ
کوردستان

شنۆ؛ چوار ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی مەولوود خالیدی

۲۷ی سەرماوەزی ۱۴۰۴؛ لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانە سەرەڕۆیانەکان لە کوردستان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی "مەولوود خالیدی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و پاش چوار ڕۆژ سەبارەت بە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ شنۆ
کوردستان

سێ دەسبەسەرکران لە میاندواو؛ حەسەن ڕەمەزانی، بەهمەن ئەحمەدزادە و سالار ئوستادئەحمەدی

۲۷ی سەرماوەزی ۱۴۰۴؛ سێ هاووڵاتیی خەڵکی میاندواو بە ناوەکانی «حەسەن ڕەمەزانی»، «بەهمەن ئەحمەدزادە» و «سالار ئوستادئەحمەدی» لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٥
کوردستان

ورمێ؛ جێبەجێکرانی حوکمی سێدراەی عەقیل کشاوەرز، بەندکراوی تۆمەتبار بە "سیخوڕی بە قازانجی ئیسرائیل" لە بەندیخانەی ورمێ

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤، حوکمی سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی "عەقیل کشاوەرز" خەڵکی ئێسفەهان کە بە تۆمەتی "سیخوڕی بە قازانجی ئیسرائیل" بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ ورمێ
کوردستان

پیرانشار؛ بە دەسبەسەرکرانی سۆران دوورجەدوور، ژمارەی دەسبەسەرکراوانی ئەم شارە گەیشتە ٥ کەس

۲۷ی سەرماوەزی ١٤٠٤؛ بە دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "سۆران دوورجەدوور" ژمارەی دەسبەسەرکراوانی ئەم شارە لە یەک ڕۆژدا گەیشتە ٥ کەس. پێشتر کوردپا هەواڵی دەسبەسەرکرانی "هەژار توورەجی" و "ڕزگار خانپایە" و "تاهیر…

٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ پیرانشار
کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی محەممەد عەباسی و عوبەید سووری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

۲۷ی سەرماوەزی ۱۴۰۴؛ لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانە سەرەڕۆیانەکان لە کوردستان، "محەممەد عەباسی" و "عوبەید سووری"، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکانیش لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ بۆکان