چوارشەممە، ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

ئیلام؛ دادگای پێداچوونەوە حوکمی ٨ مانگ بەندکرانی داسەپاوی مووسا ئومیدیی کەم کردەوە

٨ی بەفرانباری ١٤٠٤؛ لقی ٥ی دادگای پێداچوونەوەی ئیلام، حوکمی ٨ مانگ بەندکرانی داسەپاوی موسا ئومیدی، چالاکی سیاسی و بەرپرسی بەرەی یەکگرتووی کورد لە پارێزگای ئیلامی سەرەتا بۆ سێ مانگ بەندکرانی داسەپاو و دواتر بۆ پێبژاردنی ١٥ میلیۆن تمەن سزای…

٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥ ئیلام
کوردستان

مەریوان؛ محەممەد نیک‌پەی و محەممەد ئەشتەک بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکانیان لە پێوەندی لەگەڵ نەورۆزی کوردستاندا بۆ بەندیخانە ڕاگوێزران

ڕۆژی شەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان بە ناوەکانی محەممەد نیک‌پەی و محەممەد ئەشتەک، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانە داسەپاوەکەیان بۆ بەندیخانەی مەریوان ڕاگوێزران. ئەم دوو هاووڵاتییە پێشتر…

٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥ مەریوان
کوردستان

سنە؛ دەسبەسەرکرانی توندوتیژانەی ڕامین و سەباح ساڵحی لەگەڵ بێڕێزی بە گیانلەدەستداوانی ژینگەپارێز

ڕۆژی شەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە بە ناوەکانی "ڕامین ساڵحی" و "سەباح ساڵحی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و بە شێوەی توندوتیژانە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥ سنە
کوردستان

دابڕگەی بەندیخانەی بۆکان؛ گیانی ڕەسووڵ دادیار بە ئەشکەنجەی توند و بێبەریکردنی پزیشکی لە مەترسیی جیدیدایە

٥ی بەفرانباری ١٤٠٤؛ ڕەسووڵ یادیار، دەسبەسەرکراوی سیاسیی خەڵکی بۆکان زیاتر لە ١١ ڕۆژە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەسبەسەر کراوە و پاش ئەشکەنجەی توندی جەستەیی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتی بۆکان، بۆ دابڕگەی بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزرا و…

٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥
کوردستان

مافخوازیی بنەماڵەی مێحراب عەبدوڵڵازادە بەندکراوی سیاسیی مەحکووم بە سێدارە؛ فریامان کەون، مێحراب بێتاوانە

٣ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ بنەماڵەی مێحراب عەبدوڵڵازادە، بەندکراوی سیاسیی کە تازەیی حوکمی سێدارەکەی لە دیوانی باڵای وڵاتدا پشتڕاست کراوەتەوە و مەترسیی جێبەجێکرانی حوکمی منداڵەکەیان زۆر بووە، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بەتوندی داوای یارمەتی لە ناوەندە…

٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥
کوردستان

بەندیخانەی ورمێ؛ یەعقووب کەریمپوور، هاووڵاتیی یارسانی بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" بە لەسێدارەدران سزا درا

٣ی بەفرانباری ١٤٠٤؛ یەعقووب کەریمپوور، هاووڵاتیی یارسانی خەڵکی میاندواو کە لە ڕەوتی شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیلدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ورمێوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەجاد…

٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ بەندیخانەی ورمێ
کوردستان

مەهاباد؛ کەیوان مامەگوڵی بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزرا

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی بەفرانباری ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی "کەیوان مامەگوڵی" خەڵکی گۆێگتەپەی مەهاباد، پاش بانگکران بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکانی مەهاباد دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی بە بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرا.

٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ مەهاباد
کوردستان

مەریوان؛ شێرکۆ کانی‌سانانی، چالاکی ژینگەپارێز و وێنەگری ئەنجومەنی سەوزی چیا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، شێرکۆ کانی‌سانانی، چالاکی ژینگەپارێز و وێنەگری ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٣ی بەفرانباری ٢٧٢٥ مەریوان
کوردستان

سەقز؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی محەممەدعەلی وەیسی، چالاکی ژینگەپارێز

٢ی بەفرانباری ١٤٠٤؛ محەممەدعەلی وەیسی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سەقز سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤٥ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، چارەنووسی ناڕوونە و لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنەدا ڕاگیراوە.

٣ی بەفرانباری ٢٧٢٥ سەقز
کوردستان

ورمێ؛ چەنگیز جەهانگیری، بلاگێر بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە یەکی بەفرانباری ١٤٠٤، چەنگیز جەهانگیری، بلاگێر و کۆمێدیکاری خەڵکی ورمێ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی پۆلیسی فەتای ورمێ ئازاد کرا.

٢ی بەفرانباری ٢٧٢٥ ورمێ