شەممە، ٢ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

سێ کەس لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی پارێزگای ئیلام بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی ڕەزبەر، ٣ کەس لە مامۆستایانی پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی "عەبدی"، "سالحی ‌پوور" و "ئەحمەدی" بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشیی کۆرۆنا، گیانیان لەدەست دا.

٢٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

چالاکێکی سوننی مەزهەب بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، چالاکێکی سوننی مەزهەب بە ناوی "عەزیز حەیدەرپوور" تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "کەڕێز" سەر بە بەشی ئەنزەل و دانیشتووی ورمێ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

٢٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

‌سپای پاسداران بە بیانووی جادە دروستکردن خانوو و باغی هاووڵاتییانیان تێک دەدات

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەزبەر، سپای پاسداران بە بیانووی دروستکردنی ڕێگا و بان، دەستیان بە تێکدانی خانووبەرە و باغاتی دانیشتوانی گوندی "شێخ‌عەتار" لە جادەی سنە و مەریوان کردووە.

٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی سنەیی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مادیح فەتحی" کوڕی محەممەد خەڵکی شاری سنە، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکی لە گرتنگه ئازاد کرا.

٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

بەهمەن قوبادی: بە یەکیەتی و هاوپەیمانی ناڕەزایەتی دەربڕینی گشتیی بە حوکمی لەسێدارەدانی "شاکر بێهرووزی"، پێش لە جێبەجێی‌کردنی لەسێدارەدانە نایاساییەکان لە ئێراندا بگرین

بەهمەن قوبادی، سینەماکاری ناسراوی کورد بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە لاپەڕەی ئینیستاگرامی خۆیدا بەنیسبەت حوکمی داسەپاوی ئێعدامی شاکر بێهرووزی، زیندانیی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدام، لە گرتووخانەی ورمێ، ناڕەزایەتی دەربڕی.

٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری بۆکان دەسبەسەر کرا

ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عوسمان خوداکەرەمی" کوڕی کەریم خەڵکی گوندی "وەتەمیشـ"ـی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٠