شەممە، ٢ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری تیکاب دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن شێرزاد" تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی گەڕەکی "شەریف‌ئاوا"ی شاری تیکاب، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٨ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠
کوردستان

ڕاگواستنی ٥ زیندانی بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان و خۆکوژی زیندانییەک

ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خەزەڵوەر، ٥ زیندانی بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" بە ناوەکانی "زەینو‌لعابدین حوسێن‌زادە، عەلی مەلەکی، یاسر پوورمحەممەدی، مورتەزا حەیدەری و مووسا نێعمانی" بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانیان، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی لە…

٨ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠
کوردستان

چالاکێکی سوننی مەزهەب لە زیندانی ورمێ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە

چالاکێکی مەزهەبی سوننی مەزهەب بە ناوی " عەبدولعەزیز حەیدەرپوور" تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی گوندی "کەرێز"ی بەخشی ئەنزەل و دانیشتووی ورمێ، لە بەندی تەلاشی زیندانی ئەو شارە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

٧ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠
کوردستان

لاوێکی مەریوانی دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەر، لاوێکی کورد بە ناوی "عەتا فەتاحی" تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٧ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠
کوردستان

پێشگرتن لە ئازادکردنی مامۆستا ڕەسووڵ حەمزەپوور

لقی ٦ی لێپرسینەوەی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، لەگەڵ ئازادکردنی کاتیی مامۆستا "ڕەسووڵ حەمزە‌پوور" خەڵکی گوندی "خراپە"ی شاری پیرانشار و پێشنوێژی گوندی "ئەندێزێـ"ـی بەخشی لاجانی پیرانشار، بە دانانی بارمتە دژایەتی کرد.

٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٠