ھەینی، ١ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

لە سەر بڕیاری دادستانی کرماشان، خاوەن دووکانێک دەسبەسەر و دووکانەکەی پۆلۆمپ کرا

خاوەن دووکانێک لە یەکێک لە پاساژەکانی کرماشان کە لە ژنان وەکوو مانکەنی زیندوو کەڵکی وەرگرتبوو، لە سەر بڕیاری دادستانیی ئەو شارە ئەو خاوەن دووکانە دەسبەسەر و دووکانەکەی پۆلۆمپ کرا.

١٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٠
کوردستان

ئایدین ئیمانی، تەمەن دوو مانگ بەهۆی ناشارەزایی وهەڵەی پزیشکی گیانی لەدەست دا

ڕۆژی هەینی ١٤ی سەرماوەز، ئایدین ئیمانی، کۆرپەلەی تەمەن دوو مانگەی ئابدانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، پاش ڕۆژێک ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەی ئەبووزەری ئەهواز، گیانی لەدەست دا.

١٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی مەریوانی بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خیرەت پەروازه" تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی ڕەحمان خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.

١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "وەلی قەڵوەزی" خەڵکی شاری سنە، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٠
کوردستان

دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی بە بیانووی ئەندامبوون لە حیزبەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران

پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای "سەیدولشوهەدا"ی هێزە زەویینەکانی سپای پاسداران، باسی لە دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی بە بیانووی ئەندامبوون لە حیزبەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران لە پارێزگای ورمێ، کردووە.

١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٠
کوردستان

کۆڵبەرێکی کورد پاش نەشتەرگەری باری تەندروستیی نالەبارە

بارودۆخی تەندروستیی ئایهان خودایی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "کورانـ"ـی ناوچەی سۆما و برادۆست، کە ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی پێکرابوو، پاش نەشتەرگەریی نالەبارە.

١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٠