یەکشەممە، ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

کتێبە کوردییەکان لە کرماشان ویزای کتێبخانەکانیان پێ نادرێت

سەرەڕای نووسین، چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب بە زمانی کورد لە شاری کرماشان لە چەند ساڵی ڕابردوودا، هەتا ئێستا ئەو کتێبە کوردییانەی چاپ و بڵاو کراونەتەوە ویزای چوونە ویترینی کتێبخانە گشتییەکان و زانکۆکانی ئەو شارەیان، پێنەدراوە.

٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری بانە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "واحید عەباس‌زادە" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی "کەوپێچی خواروو" سەر بە شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٠
کوردستان

ئانیسا جەعفەری‌مێهر، لە شاری شاباد دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەز، چالاکێکی فەرهەنگی بە ناوی "ئانیسا جەعفەری ‌مێهر" تەمەن ٢٧ ساڵ، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی سەردەشتی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئامانج کاروانچی" تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی شاری سەردەشت، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٠