دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری بانە دەسبەسەر کران
ڕۆژی دووشەمە ١٥ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کەریم مەحموودی" و "ئومید مەحموودی" لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی دووشەمە ١٥ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کەریم مەحموودی" و "ئومید مەحموودی" لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کەماڵ قویتاسی" خەڵکی گوندی "چەشمە گوڵ" و "ڕەحمان یووسفی" خەڵکی گوندی "سەوجە"ی شاری شنۆ، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ هێشتا ڕاگیراون.
بەهۆی داخرانی کارگەی ئاسفاڵتی تەعاونیی ١٦٣، ٣٠ کرێکاری کامیاران لە سەر کارەکەیان دەرکران و بێکار بوون.
دانیشتووانی شاری "نۆدشە" کە ماوەی چەند ساڵە، لە ڕاکێشانی گاز بۆ ئەو شارە لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتییەوە، بێبەری بوون، پاش بەدواداچوون و جێبەجێکردنی ئەو داواکارییە، شارەداری نۆدشە بەربەستێکی دیکەی لە دانی گاز بە دانیشتووانی ئەو شارە، دروست…
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پاش سەنگفەرشکردنی شەقامی "فیردەوسیـ"ـی شاری سنە و ڕاگوێزرانی دەسفرۆشەکان بۆ شوێنێکی دیکە، دەبێت هەر دەسفرۆشێک بابەتی هەر مێزێک، بڕی ٣٢٧ هەزار تمەن پارە، بە خاوەنکاری شارەداری بدات.
حوکمی ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیریی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عیرفان مورتزایی" تەمەن ٢٢ ساڵ کوری عیزەتوڵڵا خەڵکی شاری سەقز، پاش ناڕەزایەتی دەرنەبڕین بە حوکمی دادگا، ئەو حوکمە بۆ ١٨ مانگ زیندانیی تەعزیریی بە هەژمارکردنی ماوەی دەسبەسەرکردنی پێشووی…
ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سیاوەش (فورات) جەوان" بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تەمەنی بە شێوی کاتی هەتا کۆتاییەکی دادگاییەکەی لە زیندانی ورمێ، ئازاد کرا.
ئیدارەی گشتیی پزیشکیی یاسایی ورمێ، درێژەی مانەوەی زیندانییەکی کەمئەندامی مەزهەبی بە ناوی "ئەکبەر ڕەشیدی"، بە مەرجی پێکهێنانی دۆخێکی شیاو بۆ ئەو زیندانییە لە زیندان، بیروبۆچوونی خۆی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاماری ناوەندی ئێران لە وەرزی پاییزی ٩٩دا، پێوانەی نرخی کرێچییەتی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە شارەکان، گەیشتە ٢٠٩ ڕەقەم، کە بەنیسبەت وەرزی پێشوو واتا هاوین (٨.١٩٥) واتە ٨.٦ لەسەد زیادی کردووە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەفەر نووری و فەرهاد نووری" خەڵکی گوندی "ئەنبێـ"ـی ناوچەی تەرگەوەڕ، لە لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ، لە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بۆ ساڵێک زیندانیی تەعزیریی کەم کرایەوە.