ھەینی، ١ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

هاووڵاتییەکی ڕوانسەری لە لایەن سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا

پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای نەجەفی ئەشەرفی هێزە زەوینییەکانی سپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا، باسی لە دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەرکەوت ئەحمەدی" خەڵکی شاری ڕوانسەر کرد، کە دەستی هەبووە لە کوژرانی ئەندامێکی ڕاهنما و ڕانندگی…

٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی مەریوانی بە سێ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

ڕۆژی شەممە ۲۷ی بەفرانبار، دادگای ئینقلابی سنە، حوکمی سێ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بە سەر هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی " زانا کەسرایی"، تەمەن ۲٨ ساڵ، کوڕی هیوا و خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، سەپاندووە.

٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە، ۳۰ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پشتیوان نەبی زەرگەتەن"، تەمەن ۳۷ ساڵ، کوڕی سەلمان و خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ…

٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە سەقز دەسبەسەر کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ۲ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەتا (شەماڵ) ڕەحمانزادە"، خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

پێنج هاووڵاتیی دیکە لە بۆکان دەسبەسەر کران

ڕۆژی سێشەممە ۳۰ی بەفرانبار، پنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕەشید ئەحمەدی و محەممەدئەمین ئەحمەدی"، خەڵکی گوندی "لەگز" و "ڕەزا، محەممەد و فەرهاد زەندی"، خەڵکی گوندی "عەباس‌ئاوا" سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر…

٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

دەرچوونی حوکمی سێ مانگ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی کورد لە پیرانشار

ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی بەفرانبار، دادگای ئینقلابی پیرانشار، هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی "زاهیر پەس و پیش (جۆڵا)، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "چیانە"، بە ٣ مانگ زیندانیی تەعزیری بە هەژمارکردنی ڕۆژانی پێشووی دەسبەسەرییەکەی، مەحکووم کردووە.

٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە سنە

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا ئاساڵ"، تەمەن ٢٧ ساڵ، کوڕی ڕەحیم و خەڵکی گوندی "مێراو"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری سنە کراوە.

٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

بانگهێشت و دەسبەسەرکردنی ئەندامانی گرووپی موسیقای ژنانی "گلاریسـ"ـی کرماشان

ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانبار، دوو ئەندامی گرووپی موسیقای ژنانی "گلاریسـ"ـی کرماشان بە ناوەکانی "نازەنین ئەتابەکی و نەستەرەن یەزدانی‌پوور"، پاش بانگهێشتکردنیان بۆ پۆلیسی ئەمنییەتی کرماشان دەسبەسەر و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.

٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠